Smiley face
Smiley face
Smiley face

کارە دەستییەکانی ژنان بە بازاڕ دەکرێن

2018-05-05 18:30:34



ڕۆژنیوز - خانەقین

 

بەئامانجی هاندانی ژنان بۆ کارکردن و دەستەبەرکردنی ئابوورییەكی سەربەخۆ بۆ ژنان، بازاڕێک بۆ کاری دەستیی ژنان لە شارۆچکەی خانەقین كرایەوە.

 

کاژمێر ٠٥:٠٠ی ئێوارەی ئەمڕۆ، لە شارۆچكەی خانەقین-ی سەر بە پارێزگای دیالە، بە پشتیوانیی دکتۆرە ڕابیعە عەباس قاسم، کاندیدی ژمارە ٢ی لیستی ١٢٠ (نەوەی نوێ) لە بازنەی پارێزگای دیالە، بازاڕێک بەناوی "بازاڕی دەستڕەنگینەکان"، بۆ کاری دەستیی ژنانی شارۆچکەکە کرایەوە.

 

کردنەوەی ئەو بازاڕە، لە پێناو هاندانی ژنان بۆ کارکردن و پەرەپێدانی بەرهەمیی ناوخۆییە، کە تیایدا کۆمەڵێك ژنی دەستڕەنگینی شارۆچکەکە، كە خاوەنی بەرهەمی دەستیی خۆیانن، بە بەرهەمەکانیان بەشدارییان تێداکردووە.

 

ئیخلاس مەجید، سەرپەرشتیاری بازاڕەکە، بۆ ڕۆژنیوز دەڵێت: پێشتر کارێکی لەمجۆرە لە خانەقین نەبووە، بەڵام ئێستا ژمارەیەكی زۆر لە ژنان بەشداربوون لەم بازاڕە و هەوڵیش دەدەین لە ئایندەدا زیاتر پەرەی پێبدەین.

 

 

هەروەها د.ڕابیعە عەباس قاسم، كاندیدی ژمارە ٢ی لیستی ١٢٠ (نەوەی نوێ) لە بازنەی پارێزگای دیالە، کە پاڵپشتی کردنەوەی بازاڕەكەی کردووە، بە دابینكردنی شوێن بۆیان، بۆ ڕۆژنیوز وتی: بڕوای تەواومان بەوەیە، كە ئازادیی ژن، پەیوەستە بە سەربەخۆیی ئابووریی ژنانەوە.

 

 

وتیشی: ئەم بازاڕە دەبێتە سەرەتایەک بۆ هاتنەپێشەوەی ژنان بۆ كاركردن و نمایشکردنی توانان و كارەكانیان و دابینكردنی بژێوی خۆیان و خێزانەكانیان، هیوادارین کاری لەمجۆرە بەردەوامیی پێبدرێت.

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin