Smiley face
Smiley face
Smiley face

لەمەودوا ڕێگە نادرێت لە عەلوەی سلێمانی پارە لە جوتیاران وەربگیرێت

2018-05-07 11:41:41



ڕۆژنیوز - سلێمانی


قائیمقامی سلێمانی چیتر ڕێگەنادات کە لە عەلوەکە پارە لە جوتیاران وەربگیرێت و ڕاشیدەگەیەنن، هەر کەسێک پابەندی ئەو بڕیارە نەبێت ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.


 ئەمڕۆ، ئاوات محەمەد قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی بە ئامادەبوونی نوێنەری ئاسایشی ئابووری لەگەڵ لیژنەی سەرپەرشتیاری عەلوەی سلێمانی کۆبووەوە و بەدواداچونی بۆ بەرهەمی ناوخۆیی و پاڵپشتی لە جوتیاران کرد.

 


لە کۆبوونەوەکەدا جەخت کرایەوە لە جێبەجێکردنی ئەو بڕیارەی کە تایبەتە بە وەرنەگرتنی پارە (عمولە)ی فرۆشتنی بەرهەمەکان لە جوتیاران لەلایەن نوسینگەکانەوە، لەبەرامبەردا لایەنی کڕیار پابەندە بە پێدانی ئەو بڕە پارەیەی وەکو عمولە دەدرێت بە نوسینگەکانی کڕین و فرۆشتنی سەوزە و میوە لەناو عەلوەکەدا. 


قائیمقامی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد: ئەو بڕیارە لە پێناو دەستگیرۆیی زیاتری جوتیاران و پشتگیریی لە بەرهەمی ناوخۆییە، هەر لە کۆبوونەوەکەدا جەختکرایەوە، هەر کەسێک پابەندی ئەو بڕیارە نەبێت ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە و رێکاری پێویستی لە بەرامبەر دەگیرێتەبەر.


ک.ک
 

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin