Smiley face
Smiley face
Smiley face

بەریتانیا "کاندیدانی ١٢٠ دەتوانن دیموکراتیی پێشبخەن"

2018-05-07 12:50:36



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

لە بەریتانیا سیمینارێک سەبارەت بە لیستی ١٢٠ی نەوەی نوێ ڕێکخرا، تێیدا ئاماژە بەوەکرا، کە لیستی ١٢٠ دەتوانن پرۆسەی دیموکراتیی لە عێراق و باشوری کوردستاندا پێشبخەن.

 

ئێوارەی دوێنێ، لە شاری لیدزی بەریتانیا، سیمینارێک ئەنجامدرا بۆ بەمۆ ئەحمەد چالاکوانی سیاسیی، بەمەبەستی پشتیوانی لە کاندیدانی لیستی ١٢٠ 'نەوەی نوێ'، کە پێکهاتووە لە تەڤگەری ئازادیی، جوڵانەوەی نەوەی نوێ و بەرەی دیموکراسی گەل.

 

لە سیمینارەکەدا باس لەوەکرا، کە کاندیدانی لیستی ژمارە ١٢٠ دەتوانن لە ڕێگەی حکومەتی بەغدا و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە پرۆژەی دیموکراتی پێش‌ بخەن.

 

لە سیمینارەکەدا راگەیەندرا، کە دوای ٢٧ ساڵ دەسەڵاتی باشوری کوردستان نەیتوانیوە هیچ پرسێکی نەتەوەیی پێش‌ بخات، هەروەها پرسی پێشمەرگە، پرسی نەوت و غاز، پرسی ناوچە دابڕێنراوەکان هەموو بێ چارەسەری ماوەتەوە، ئەگەر دەتانەوێت چارەسەری ئەم پرسانە بکرێت دەتوانن دەنگی خۆتان بە لیستی ژمارە ١٢٠ی نەوەی نوێ بدەن.

 

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin