Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئه‌فغانستان، مانگى ڕابردوو ٣٠ منداڵ کوژراون

2018-05-08 10:16:27



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


ڕاپۆرتێکى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بڵاوى کرده‌وه‌، که‌ له‌ بۆردوومانى هێزه‌ ئاسمانییه‌کانى ئه‌فغانستان له‌ پارێزگاى کوندوز ٣٠ منداڵ کوژراون و نزیکه‌ى ٥١ منداڵى دیکه‌ بریندار بوون.


دوێنێ ئێواره‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ڕاپۆرتێکى بڵاوکرده‌وه‌ له‌سه‌ر ڕووداوى کوژرانى ژماره‌یه‌ک منداڵ له‌ ئه‌فغانستان به‌هۆى بۆردوومانى فڕۆکه‌ ئه‌فغانییه‌کانه‌وه‌.


له‌ ڕاپۆرته‌که‌دا باس له‌وه‌ کراوه‌، که‌ مانگى ڕابردوو فڕۆکه‌کانى ئه‌فغانستان پارێزگاى کوندوز له‌ باکورى ڕۆژهه‌ڵاتى ئه‌فغانستانیان بۆردوومان کرد و به‌و هۆیه‌وه‌ ٣٠ منداڵ کوژران و ٥١یش بریندار بوون.


له‌ ڕاپۆرته‌که‌دا باس له‌وه‌ کراوه‌، مه‌راسیمێک به‌ڕێوه‌چووه‌ که‌ تێیدا سه‌دان پیاو و منداڵى کوڕ ئاماده‌بوون له‌ ناوچه‌ى ده‌شتى ئارچى له‌ کوندوز، کاتێک فڕۆکه‌کانى ئه‌فغانستان ده‌ستیان به‌ بۆردوومان کردوه‌.


حکومه‌تى ئه‌فغانستان ده‌ڵێت، ئه‌وان کۆبوونه‌وه‌یه‌کى چه‌کدارانى تاڵیبان-یان بۆردوومان کردوه‌ و ١٨چه‌کدارى تاڵیبانیان کوشتووه‌.


به‌ڵام له‌ ڕاپۆرته‌که‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان باس له‌وه‌ کراوه‌، که‌ پزیشکه‌کان ده‌ڵێن، ئه‌و منداڵانه‌ به‌ پارچه‌ى بۆمب کوژراون نه‌ک به‌ فیشه‌ک.


ئه‌فغانستان به‌وه‌ ناسراوه‌ به‌رده‌وام ته‌قینه‌وه‌ و کرده‌وه‌ى توندوتیژى تێیدا ڕووده‌دات و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ساڵانه‌ سه‌دان که‌س گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، پێشتر کرده‌وه‌ توندوتیژییه‌کان زیاتر له‌ لایه‌ن تاڵیبانه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌دران، به‌ڵام ئێستا زیاتر له‌ لایه‌ن چه‌ته‌کانى داعشه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێن.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin