Smiley face
Smiley face
Smiley face

ژنە سوتاوەکەی قەڵادزێ گیانی لەدەستدا

2018-05-08 11:47:02



ڕۆژنیوز – قەڵادزێ

 

ئەو ژنەی شارۆچکەی قەڵادزێ، کە بە ڕێژەی ٩٦% سوتابوو، گیانی لەدەستدا.

 

ڕۆژی ٤ی ئەم مانگە لە شارۆچکەی قەڵادزێ-ی سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین ژنێکی تەمەن ٢٧ ساڵی بەناوی (ش) سوتا و ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی تایبەت بە سوتاویی لە شاری سلێمانی کرا، ئەمڕۆ لە هەمان نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

 

بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنیوز، (ش) دایکی سێ منداڵ بوو، کێشەی لەگەڵ هاوسەرەکەیدا هەبووە و هاوسەرەکی بۆ جاری دووەم هاوسەرگیریی کردووە، کێشەکان ڕۆ بەڕۆژ زیاتر گەورەبوون و دواجار (ش) خۆی سوتاندووە، کە ڕێژەی سوتانەکەی گەشتبووە٩٦% .

 

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنیوز، هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ کەسێک لەسەر ئەو کەیسە دەستگیرنەکراوە.

 

به‌پێی ئامارێک، که‌ ڕۆژنیوز لای خۆی کۆی کردووه‌ته‌وه‌، له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ تا ئێستا له‌ باشوری کوردستان ١٢٨ هاوڵاتی خۆیان کوشتووه‌ یان کوژراون.

 

 

ش.ف

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin