Smiley face
Smiley face
Smiley face

فیلمی دەرهێنەرێكی كورد لەفێستیڤاڵێكی ئێران خەڵات كرا

2018-05-08 13:19:39



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

فیلمی (ئەیلان)ی دەرهێنەر جوبرائیل ئەبوبەكر، لەفێستیڤاڵێكی سینەمایی نێونەتەوەیی لەوڵاتی ئێران خەڵاتی سێیەمین باشترین فیلمی پێ بەخشرا.

 

فیلمی (ئەیلان) لەیەكەمین خولی فێستیڤاڵی سینەمایی نێودەوڵەتی رەسام بەشداری كرد و خەڵاتی سێیەمین باشترین فیلمی وەرگرت.

 

دەرهێنەر جوبرائیل ئەبوبەكر لەبارەی خەڵاتەكەوە دەڵێت: ئەوە یەكەمین جارە دەرهێنەرێك لەباشوری كوردستان خەڵاتێكی لەو شێوەیە وەردەگرێت لە ئێراندا".

 

دەرهێنەری فیلمی (ئەیلان) ئاماژە بەوەش دەكات "لە فێستیڤاڵەكەدا چەندین فیلم بەنوێنەرایەتی 92 وڵات بەشداربوون و فیلمی 45 وڵات كێبركێی بردنەوەی خەڵاتەكانیان دەكرد".

 

بەوتەی جوبرائیل ئەبوبەكر دەرهێنەری فیلمەكە "چیرۆكی فیلمەكە باس لە ئالان كوردی دەكات، كە لەسوریا شەڕ دەستپێدەكات لەگەڵ خێزانەكەی رێگەی تاراوگە دەگرنە بەر و بەرەو توركیا بەڕێدەكەون، بەڵام لەوێ‌ بەر لەوەی بگەن بەكەناری ئارامی شەپۆلەكانی دەریا دەیكاتە قوربانی".

 

فیلمی سینەمایی (ئەیلان) لەلایەن جوبرائیل ئەبوبەكر كاری دەرهێنانی بۆ كراوە و ئومێد رۆژ كاری مۆسیقای فیلمەكەی جێبەجێكردووە و هەروەها ئالان رۆژبەیانی كاری گرافیك و دیزاینی فیلمەكەی جێبەجێ‌ كردووە.
 

جوبرائیل ئەبوبەكر رەحمان لەدایكبوی ساڵی 1983ی شاری هەولێرە، لەساڵی 2001ەوە دەستیداوەتە كاری سینەمایی و لەنزیكەی 40 كورتە فیلمدا یاریدەدەری وێنەگر بوە و لە 13 فیلمی سینەمایی درێژیشدا یاریدەدەری وێنەگر بوە و لەساڵی 2010ەوە كاری دەرهێنانی سینەمایی دەكات.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin