Smiley face
Smiley face
Smiley face

کوردانی نەرویج بەشداریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقیان کرد

2018-05-10 20:48:57



ڕۆژنیوز – ئۆسلۆ

 

لە شاری ئۆسلۆ-ی پایتەختی وڵاتی نەرویج، کوردستانیانی ئەو وڵاتە بەشداریی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان کرد.

 

ئەمڕۆ، کاتژمێر ٧:٠٠ بە کاتی ئۆسلۆ، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە وڵاتی نەرویج دەستیپێکرد و بڕیارە سبەینێش بەردەوامبێت.

 

کوردانی دانیشتووی ئەو وڵاتە، بە جۆشەوە و بە پۆشینی جلوبەرگی کوردیی، چوونە سەر سندووقەکانی دەنگدان و دەنگیاندا.

 

جێگای ئاماژەپێکردنە، ئەمڕۆ کاتژمێر ٧:٠٠ بە کاتی وڵاتە جیاوازەکان، دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ١٩ وڵاتی بیانیی دەستیپێکرد و سبەینێش دەنگدان بەردەوامیی دەبێت.

 

ئەو وڵاتانەی دەنگی تێدا دەدرێت، بریتن لە: ئیمارات، لوبنان، میسر، دانیمارک، هۆڵەندا، بەریتانیا، ئوردن، تورکیا، ئێران، ئەڵمانیا، کەنەدا، ئەمریکا، سوید، ئوسترالیا، نەرویج، نەمسا، فینلەندا، بەلجیکا و نیوزلەندا.

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin