Smiley face
Smiley face
Smiley face

لێزمه‌ باران به‌رده‌وام ده‌بێت

2018-05-11 12:33:33



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی که‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم پێشبینییه‌کانی که‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی بڵاوکرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند، لێزمه‌باران به‌رده‌وام ده‌بێت.


ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی که‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم ڕایکه‌یاند، ئاسمانى هه‌رێم له‌نێوان نیمچه‌ هه‌ور و هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، له‌گه‌ڵ دابارینی لێزمه‌ باران و بوونی هه‌وره‌ تریشقه‌ له‌ ناوچه‌ و کاته‌ جیاجیاکانی هه‌رێمدا.


به‌ پێی پێشبینییه‌کان، ئه‌مڕۆ هەینی به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له‌ هه‌ولێر ٢٢ پله‌ و نزمترینیش ١٥ پله‌ ده‌بێت، هه‌روه‌ها له‌ سلێمانی ١٨ پله‌ به‌ ١٣ پله‌ ده‌بێت، دهۆک ٢٠ به‌ ١٤ پله‌ ده‌بێت، که‌رکوک ٢٥ پله‌ به‌ ١٩ پله‌ ده‌بێت.


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی که‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه‌، سبه‌ی شەممە، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له‌ هه‌ولێر ٢٣ پله‌ و نزمترینیش ١٤ پله‌ ده‌بێت، هه‌روه‌ها له‌ سلێمانی ١٨ پله‌ به‌ ١٢ پله‌ ده‌بێت، دهۆک ١٩ به‌ ١٢ پله‌ ده‌بێت، که‌رکوک ٢٧ پله‌ به‌ ١٧ پله‌ ده‌بێت و ئاسمان هه‌وراوى و بارانیش به‌رده‌وام ده‌بێت.

 


ک.ک
 

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin