Smiley face
Smiley face
Smiley face

ژنانى گوندى ده‌شتێ به‌ هه‌ره‌وه‌زیی کارده‌که‌ن.. به‌ وێنه‌

2018-05-11 14:58:33



ڕۆژنیوز - محه‌مه‌د حه‌سه‌ن


ژنانى گوندی ده‌شتێ سه‌ر به‌ شارۆچکه‌ى ماوه‌ت له‌ سنوری شارباژێر، تا ئێستا به‌ هه‌ره‌وه‌زیی کارده‌که‌ن.


گوندى ده‌شتێ، گوندێک هه‌ڵکه‌وتووه‌ له‌نێوان سنوری باشور و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، گوندێک دانیشتوانه‌که‌ى میوانپه‌روه‌رن و سرۆشته‌که‌شى سه‌رنجڕاکێشه‌.


به‌شێک له‌ دانیشتوانی گوندی ده‌شتێ فه‌رمانبه‌رن، به‌شێکیش خه‌ریکی به‌خێوکردنی ئاژه‌ڵ و به‌شێکیش کاری کشتوکاڵ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.


ژنانى گوند نان و کولێره‌ به‌ ته‌نور ئاماده‌ ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها هه‌ر کارێک که‌ ژنان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن به‌ هه‌ره‌وه‌زیی و یارمه‌تیدانی یه‌کتر ئه‌نجام ده‌درێت.


به‌شێک له‌و ژنانه‌ی که‌ له‌ گوندی ده‌شتێ هاوسه‌رگیریان کردووه‌، خه‌ڵکی گونده‌کانی شارۆچکه‌ی سه‌رده‌شتن له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ئه‌وه‌ش به‌ شێوه‌یه‌کى دیکه‌ بێواتاکردنى ئه‌و سنوره‌ ده‌ستکردانه‌یه‌ که‌ له‌سه‌ر خاکى کوردستان کێشراوه‌.

 


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin