Smiley face
Smiley face
Smiley face

دەستدرێژیی سێکسیی کرایە نەوجەوانێک و پاشان سوتێندرا

2018-05-12 13:21:54



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

لە هیندستان دەستدرێژیی سێکسیی کرایە سەر کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ و پاشان سوتێندرا، ئەوە سێیەمین حاڵەتی لەم باتەیە، کە لە هەفتەی ڕابردوودا لە هیندستان ڕوویداوە.

 

دوێنێ، لە شاری ساغەری سەربە پارێزگای مادیاپرادشی هیندستان، دەستدرێژی سێکسی کرایە سەر کچێکی ١٦ ساڵ، پاش ئەوەی کچەکە بە تاوانکارەکەی وتووە، کە بۆ خێزانەکەی دەگێڕێتەوە چی بەسەرهێناوە، لەلایەن تاوانکارەکەوە کوژراوە و سوتێندراوە.

 

ئەوە لە کاتێکدایە، کە لە هەفتەیی ڕابردوو، دوو حاڵەتی دیکەی لەو بابەتە لە پارێزگای جارکەندی هیندستان ڕوویداوە.

 

کچێکی تەمەن ١٧ ساڵان پاش ئەوە داواکاریی پیاوێک بۆ هاوسەرگیریی ڕەتکردەوە، لەلایەن ئەو پیاوەوە سووتێدنرا، ئێستاش لە دۆخێکی زۆر ناجێگیری تەندروستیدایە و لە نەخۆشخانەدا لە ژێر چاودێری پزیشکاندایە.

 

کچێکی تەمەن ١٦ ساڵانیش پاش ئەوەی دایک و باوکی بە ڕیش سپییەکانی گوندەکەیان وت، کە دەستدرێژی سێکسیی کراوەتە سەر کچەکەیان، لەلایەن تۆمەتبارەکانی ئەو دەستدرێژییەوە بەزیندوویی لە ئاگردا سوتێندرا.

 

ئەو حاڵەتانە وایانکردووە، کە خەڵکی هیندستان بڕژێنە سەر شەقامەکان و ناڕەزایی دەرببڕن بەرامبەر بەو توندوتیژییانەی لەدژی ژنان ئەنجامدەدرێت.

 

 

ش.ف

 

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin