Smiley face
Smiley face
Smiley face

هاوڵاتییەک خۆی خنکاند

2018-05-13 08:30:46



ڕۆژنیوز- پێنجوێن

 

لە شارۆچکەی پێنجوێن، گەنجێک بە پەت خنکا، کەسوکارەکەشی دەڵێن: خۆی خۆی خنکاندووە.

 

دره‌نگانێکى شه‌وى ڕابردوو، ته‌رمى گه‌نجێکى دانیشتووى شارۆچکه‌ى پێنجوێن به‌ ناوى( ف. أ) گه‌یه‌نراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ى گشتى شه‌هیدانى پێنجوێن که‌ به‌ وته‌ى که‌سوکاره‌که‌ى ئه‌و گه‌نجه‌ خۆى خنکاندووه‌.

 

بەگوێرەی لێدوانێکی تایبەتی، لوقمان له‌تیف، به‌رپرسى به‌شى ڕاگه‌یاندنى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى شه‌هیدانى پێنجوێن بۆ ڕۆژنیوز"شەوی ڕابردوو کاتژمێر ١١:٣٠ خولەک تەرمی کوڕێکی تەمەن ٢١ ساڵ بەناوی (فەرەیدون ئەحمەد)گەیەندراوەتە نەخۆشخانەکە و کەسوکارەکەی ڕایانگەیاندووە، کە خۆی خنکاندووە".

 

لوقمان لەتیف، وتیشی: هه‌ر به‌وته‌ى که‌سوکارەکەی، گەنجەکە له‌ نهۆمى سه‌ره‌وەى خانووه‌که‌یاندا که‌ هێشتا هه‌یکه‌له‌ و ته‌واویان نه‌کردووه‌، بە پەت خۆى هه‌ڵواسیوه‌ به‌ سه‌قفى یه‌کێک له‌ ژووره‌کاندا و به‌هۆیشه‌وه‌ گیانى له‌ده‌ستداوه‌، به‌ڵام تا ئێستا هۆکارى خۆخنکاندنەکە نەزاندراوە.

 

ئه‌و به‌رپرسه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى شه‌هیدانى پێنجوێن ئه‌وه‌شى وت: به‌ مه‌به‌ستى لێکۆڵینه‌وه‌ى زیاتر له‌ ڕووداوه‌که‌ هه‌ر شه‌وى ڕابردوو ته‌رمى گه‌نجه‌که‌مان ڕه‌وانه‌ى پزیشکى دادى سلێمانى کرد.

 

به‌پێی ئامارێکی ڕۆژنیوز، که‌ ڕۆژانه‌ له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کان لای خۆی کۆی کردووه‌ته‌وه‌، له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ تا ئێستا ١٣٥ که‌س له‌ باشوری کوردستان کوژراون یان خۆیان کوشتووه‌.

 

 

ش.ف

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin