Smiley face
Smiley face
Smiley face

حکومەتی ئێران و سزای سێدارە لە سوید شەرمەزارکرا

2018-05-13 09:07:02



رۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

هاوڵاتیانی کوردی دانیشتووی سوید گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا لەدژی حکومەتی ئێران و سزای سێدارە.

 

ئێوارەی دوێنێ لە شاری مالمۆی سوید، لەلایەن ناوەندی جڤاکی دیموکراتی کوردەوە چالاکاییەک لەدژی حکومەتی ئێران و سزای سێدارە ڕێکخرا.

 

لەو گردبوونەوەیەدا ناڕەزایی پیشاندرا بەرامبەر بە سزای سێدارەی ڕامین حسێن پەناهی، زیندانیی سیاسیی کورد و هەروەها یادی شەهیدانی سێدارە  "فەرزاد کەمانگەر، شیرین عەلەمهولی، فەرهاد وەکیلی، عەلی حەیدەریان و مهدی ئیسلامییان" کرایەوە.

 

لە چالاکییەدا بانگەوازیی یەکێتیی ئەوروپا و هەموو ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کرا، کە لە دژی سزای سێدارەی ڕامین حسێن پەناهی بەهەڵوێستبن.

 

چالاکوانان وێنە و پۆستەری عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە، ڕامین حسێن پەناهی و شەهیدانی سێدارەیان بەدەستەوە گرت و بۆ وەستاندنی سزای سێدارە لە ئێران دروشمیان وتەوەو حکومەتی ئێرانیان شەرمەزار کرد.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin