Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئیسپانیا، کەمپەینی بایکۆتی گەشت بۆ تورکیا ڕاگەیەندرا

2018-05-13 09:43:44



ڕۆژنیوز- ناوەندی هەواڵەکان

 

پلاتفۆرمی پشتیوانیی لە گەلی کورد، بە ڕاگەیاندنی کەمپینێکی نێونەتەوەیی بە زمانە جیاوازەکان داوای بایکۆتکردنی گەشت بۆ وڵاتی تورکیا دەکەن.

 

دوێنێ لە شاری بلباو لە هەرێمی باسکی ئیسپانیا، کەمپینی نێونەتەوەیی بایکۆتی دەوڵەتی تورک و گەشت بۆ تورکیا لە لایەن پلاتفۆرمی پشتیوانی لە گەلی کورد ڕاگەیەندرا.

 

بەشداربوانی کەمپەینەکە، بە پەیامێکی دەنگیی بە زمانەکانی ئیسپانی، باسکی، کاتالانی، فەڕانسی، ئیتاڵی، ئینگلیزی و پورتوگالی داوایان کرد کە گەشت بۆ تورکیا نەکەن و نەبنە هاوبەشی جینۆسایدکردنی گەلی کورد.

 

دەستپێکردنی کەمپینەکە هاوکات بوو لە گەڵ بەڕێوەچوونی پاڵەوانێتیی جیهانیی ڕوگبی لە بلباو، کە سەدان هەزار کەس ڕوویان لەو شارە کردبوو، دواتر لەلایەن کارمەندان و بەڕێوەبەرانی کۆمپانیای گەشتیاریی تورکش ئایرلەند لە بلباو هێرش کرایە سەریان و بە نیشاندانی سیمبولی فاشیستیی، گرتنی دیمەن و وێنەی چالاکوانانی پلاتفۆرم و پەیوەندی گرتن بە پۆلیس و شارەوانی بلباو هەوڵی تێکدانی چالاکیەکەیان دا.

 

لە دوای هاتنی پۆلیس و بەڕێوەبەری گشتی شوێنە گشتیەکانی بلباو لە شارەوانی ئەو شارە، کەسە تێکدەرەکان دوورخرابوونەوە و بڕیاریشە کەمپینی بایکۆتی سەفەر بۆ تورکیا بە شێوەیەکی چالاک لە هەرێمی باسک پەرەی پێبدرێت.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin