Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئەنجامی بەرایی دەنگدان لە ١٠ پارێزگا ڕاگەیەندرا

2018-05-14 00:11:29



ڕۆژنیوز – بەغدا

 

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە فەرمیی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکانی لە ١٠ پارێزگای عێراق ڕاگەیاند.

 

ئەمشەو، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا لە شاری بەغدا، ئەنجامی بەرایی دەنگدانی ١٠ پارێزگای عێراقی ئاشکراکرد.

 

بەپێی ئەنجامەکە، لە بەغدا سائیروون پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە و هاوپەیمانی فەتح دووەم و دەوڵەتی یاسا سێیەم و هاوپەیمانی وەتەنییە چوارەم و لیستی نەسر پێنجەمی بەدەستهێناوە، هەروەها لیستی نەوەی نوێ ٤ هەزار و یەکێتی-ش ٢ هەزار دەنگیان بەدەستهێناوە.

 

لە پارێزگای بابل، هاوپەیمانی فەتح پلەی یەکەم و سائیروون پلەی دووەم و نەسر پلەی سێیەمیان بەدەستهێناوە.

 

لە پارێزگای موسەنا-یش هاوپەیمانی سائیروون پلەی یەکەم و فەتح پلەی دووەم و هاوپەیمانی حیکمە پلەی سێیەم و نەسر پلەی چوارەمیان بەدەستهێناوە.

 

هەروەها لیستی ئەنبار ناسنامەمانە لە پارێزگای ئەنبار پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە.

 

لە پارێزگای بەسرە فەتح پلەی یەکەم و سائیروون پلەی دووەم و نەسر سێیەم و دەوڵەتی یاسا چوارەم و رەوتی حیكمە پلەی پێنجەمیان بەدەستهێناوە.

 

هەروەها لە پارێزگای واست سائیرون پلەی یەکەم و فەتح پلەی دووەم و نەسر پلەی سێیەم و ڕەوتی حیكمە پلەی چوارەم و دەوڵەتی یاسا پلەی پێنجەمیان بەدەستهێناوە.

 

لە پارێزگای دیوانییە فەتح پلەی یەکەم و سائیروون پلەی دووەم و نەسر پلەی سێیەم و ڕەوتی حیكمە پلەی چوارەم و  دەوڵەتی یاسا پلەی پێنجەمیان بەدەستهێناوە.

 

لە پارێزگای دیالە هاوپەیمانی بڕیاری عێراق پلەی یەکەم و فەتح پلەی دووەم هاوپەیمانی وەتەنییە سێیەم و سائیروون پلەی چوارەم نەسر پلەی پێنجەمیان بەدەستهێناوە. 

 

­­­­

لە پارێزگای كەربەلا فەتح پلەی یەکەم و سائیرون پلەی دووەم و نەسر پلەی سێیەم و دەوڵەتی یاسا پلەی چوارەم و رەوتی حیكمە پلەی پێنجەمیان بەدەستهێناوە.

 

لە پارێزگای زیقار سائیروون پلەی یەکەم و فەتح پلەی دووەەم و نەسر پلەی سێیەم و دەوڵەتی یاسا پلەی چوارەم و رەوتی حیكمە پلەی پێنجەمیان بەدەسهێناوە.

 

لەبارەی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیشەوە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، کە دەنگدان لە هەرێمی کوردستان سەرکەوتوو بووە و کار لەسەر جیاکردنەوەی دەنگەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن.

 

ڕاشیانگەیاند، کە سبەینێ کۆی دەنگەکان ڕادەگەیەنن.

 

­

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin