Smiley face
Smiley face
Smiley face

دروشمی ئەردۆغانی تیرۆریست لە لەندەن دەنگی دایەوە

2018-05-15 09:46:22



رۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

لە کاتی گەیشتنی ئەردۆغان بۆ لەندەن، هاوڵاتیان بە دروشمی "ئەردۆغانی تیرۆریست" پێشوازییان لێکرد، لەلایەکی دیکەوە فاشیستەکانی لایەنگری ئەردۆغان هەڕەشەیان لە خۆپیشاندەران کرد.

 

ئەردۆغان کە دوێنێ بەمەبەستی سەردانی سەرۆک وەزیران و بنەماڵەی شاژنی بەریتانیا بۆ دانوستانی ئابوری لەگەڵ ئەو وڵاتە چووە لەندەن، لەلایەن هاوڵاتیانی کورد و دیموکراسیخوازانەوە خۆپیشاندانی ناڕەزایی لەدژی ئەنجامدرا.

 

سەردانی سێ ڕۆژەی ئەردۆغان بۆ لەندەن لەلایەن هێز و گروپە جیاوازەکانەوە شەرمەزارکراوە، سێر وینس کەیبل، ڕێبەری دیموکراتە لیبرالەکانی بەریتانیا ئەو سەردانەی شەرمەزارکردووە و ڕایگەیاندووە، کە ئەردۆغان دوژمنی بایەخە دیموکراسییەکانە و ڕەخنەی لە حکومەت گرت کە پێشوازیی لێ کردووە.

 

لەکاتی گەیشتنی ئەردۆغان بۆ پانێلێکی ئابوری لە لەندەن، هاوڵاتیان گردبوونەوە و بە وتنەوەی دروشمی ئەردۆغانی تیرۆریست پێشوازییان لێکرد، خۆپیشاندەران بە نوسینی ناوی عەفرین لە سەر دەمووچاویان ناڕەزاییان پیشاندا بەرامبەربە تاوانەکانی ئەردۆغان لەدژی گەلی کورد.

 

لەلایەکی دیکەوە فاشیستەکانی لایەنگری ئەردۆغان هەڕەشەیان لە خۆپیشاندەران کرد.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin