Smiley face
Smiley face
Smiley face

ساڵی خوێندن لە شەنگال کۆتاییهات

2018-05-15 16:53:25



ڕۆژنیوز – شەنگال

 

لە ڕۆژی زمانی کوردی-دا، خوێندنگاکانی شەنگال کەوتنە پشووی ساڵی خوێندنەوە و خوێندکاران بەدڵخۆشییەوە ئەنجامەکانی خۆیان وەرگرت.

 

ئەمڕۆ، کە هاوکات ڕۆژی زمانی کوردییە، خوێندنگاکانی شەنگال کۆتاییان بە ساڵی خوێندنی ٢٠١٧-٢٠١٨ هێنا و ئەنجامی تاقیکردنەوەکانیان بەسەر خوێندکاراندا دابەشکرد.

 

مامۆستا ئەحمەد شەنگالی، مامۆستا لە خوێندنگای شەهیدانی شەنگال، لەبارەی کۆتاییهاتنی ساڵی خوێندنەوە بۆ ڕۆژنیوز قسەیکرد و وتی: لەگەڵ خوێندکارەکان ساڵێکی خۆشمان تێپەڕاند، پێشتر خوێندکارەکانمان بە زمانی عەرەبی دەیانخوێند، بەڵام ئێستا بە زمانی دایک دەخوێنن.

 

 

بەوتەی مامۆستایان، خوێندکارانی شەنگال ئەمساڵ ئاستێکی باشیان تۆمارکردووە و بەشێکی زۆریان نمرەی ٩٠ لە ١٠٠-یان هێناوە، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگێڕنەوە، کە خوێندکاران بە زمانی دایک دەخوێنن.

 

لەدوای فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤-ەوە، ئەو هاوڵاتییە ئێزدییانەی کە ڕوویان لە چیای شەنگال کرد و لەوێ جێگیربوون، دەستیان بە دامەزراندنی دامودەزگا سەرەتاییەکان کرد، لە ٢٢ی ئاداری ٢٠١٥ لەسەر داواکاریی هاوڵاتیان، ئەنجومەنی ئاوەدانکردنەوەی شەنگال، چەند خوێندنگایەکی بە زمانی کوردی لە شەنگال کردەوە، سەرەتا خوێندکاران لەژێر چادر-دا دەیانخوێند، دواتر بە گەڕانەوەی هاوڵاتیانی ئێزدی بۆ شوێنەکانی خۆیان، ژمارەی خوێندگاکان زیاتربوو و بە هەوڵی خۆیان توانییان ١٨ خوێندنگا دامەزرێنن.

 

 

ب.ل

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin