Smiley face
Smiley face
Smiley face

کوریای باکور هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی دیدارەکەی ئون و ترامپ دەکات

2018-05-16 09:15:00



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

کوریای باکور هەڕەشە دەکات، کە ئەگەر ڕاگرتنی چالاکییە ئەتۆمییەکان تەنیا ببێتە هۆی لابردنی گەمارۆ ئابورییەکانی سەر کوریای باکور، ئەگەری هەیە دیداری کیم جونگ ئون لەگەڵ ترامپ هەڵبوەشێندرێتەوە.

 

پێشتر کوریای باکور دیداری ئاستی باڵای بەرپرسانی وڵاتەکەی لەگەڵ کوریای باشوری بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە مانۆری هاوبەشی ئەمریکا و کوریای باشور هەڵوەشاندبووەوە، کە وابڕیاربوو ئەمڕۆ لە سیئولی پایتەختی کوریای باشور بەڕێوەبچێت.

 

کیم کای گوان، جێگری وەزیری دەرەوەی کوریای باکور ڕایگەیاندووە، کە ئەگەر بڕیاربێت کە ڕاگرتنی چالاکییە ئەتۆمییەکانمان تەنیا لابردنی گەمارۆ ئابورییەکانی بەدواوە بێت، بەردەوام نابین لە دانوستانەکان.

 

هەڕەشەشی کردووە، کە ئەگەرە دۆخەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت، ڕەنگە دیداری کیم جونگ ئون لەگەڵ ترامپ، کە بڕیارە ١٢ی حوزەیران لە سینگاپور بەڕێوەبچێت هەڵبوەشێندرێتەوە.

 

هیزەر نوێرت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش ڕایگەیاندووە: کیم جونگ ئون پێشتر وتبووی کە لە زەروورەتی مانۆری سەربازیی هاوبەشی ئەمریکا و کوریای باشور تێدەگات، ئێمە بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ دانوستان لەگەڵ کوریای باکور.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin