Smiley face
Smiley face
Smiley face

چەپەکانی ئیسرائیل لەدژی تاوانەکانی حکومەت ڕژانە سەر شەقامەکان

2018-05-16 10:28:16



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

چەپەکانی تەل ئەبیب، ڕژانە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانی ناڕەزاییان لەدژی تاوانەکانی حکومەتی ئیسرائیل لە غەزە، ئەنجامدا.

 

کۆمەڵکوژیی هێزە ئیسرائیلییەکان لە غەزە کاردانەوەی جۆراوجۆری لێکەوتەوە، لەو چوارچێوەیەدا شەوی ڕابردوو نزیکەی هەزار کەس لە چەپەکانی تەل ئەبیب-ی پایتەختی ئیسرائیل ڕژانە سەر شەقامەکان و بە وتنەوەی دروشمی "ئازادیی بۆ غەزە" و "خۆپیشاندەرەکان مەکوژن" کردەوەکانی حکومەتی ئیسرائیلیان شەرمەزارکرد.

 

خۆپیشاندەران سەر شەقامەکانیان گرت و بە ئەنجامدانی خۆپیشاندان پستگیریی هاوڵاتیانی فەلەستینیان کرد.

 

ژمارەیەک لەو خۆپیشاندەرانە بەرەو  بیناوی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕێپێوانیان کرد و لەوێ گردبوونەوە، ئەو هاوڵاتیانە ڕایانگەیاند: ناتوانن لەسەر تەرمی کەسانی دیکە، دیموکراسیی دامەزرێنن.

 

جێگای ئاماژەیە، کە ڕۆژی ١٤ی ئایار هەزاران خۆپیشاندەری فەلەستینیی لەسەر سنوورەکانی غەزە لەدژی گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ قودس خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، هێزە ئیسرائیلییەکان هێرشیان کردە سەریان و لە ئەنجامدا ٥٨ هاوڵاتی کوژران و زیاتر لە دوو هەزار کەسی دیکەش برینداربون.

 

 

ش.ف

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin