Smiley face
Smiley face
Smiley face

پارێزگاری هەڵەبجە: هەنگاوی باش نراوە بۆ بە فەرمیی ناساندنی پارێزگاکەمان

2018-05-16 13:02:26



ڕۆژنیوز – جیهاد هه‌ورامى

 

پارێزگاری هەڵەبجە بە وەکالەت، کردنەوەی بەڕیوبەرایەتیی پاسپرت لە هەڵەبجە، بە هەناگوی باش لەلایەن حکومەتی عێراقەوە ناودەبات بۆ بەفەرمیی ناسانندی ئەو پارێزگایە لەلایەن عێراقەوە.

 

له‌ مانگى ئازارى ساڵى 2014 پەرلەمانی هه‌رێمى کوردستان بڕیارى به ‌پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه‌ى ده‌رکرد، به‌ڵام تاوه‌کو ئێستا له‌لایه‌ن حکومه‌تى عێراقییه‌وه‌ به‌فه‌رمى نەناسێندراوە.

 

لەوبارەیوە، عه‌لى عوسمان، پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌وه‌کاله‌ت به‌ ڕۆژنیوزى وت:"وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى عێراقى ڕۆژی ٢٣ی نیسان، واژۆى له‌سه‌ر کردنه‌وه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پاسپۆرتى هه‌ڵه‌بجه‌ کردووه‌، به‌مه‌ش هه‌نگاوێکى باش نراوه‌ بۆ به‌فه‌رمیى ناساندنى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ له‌لایه‌ن حکومه‌تى عێراقییه‌وه‌".

 

پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌وه‌کاله‌ت، وتیشى:"کردنه‌وه‌ى ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ جیا له‌وه‌ى سودی هه‌یه‌ بۆ دانیشتوانى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌وه‌ى چیتر سه‌ردانى سلێمانى ناکه‌ن بۆ ده‌رکردنى پاسپۆرت، گرنگى ئه‌وه‌شى هه‌یه‌ که‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌کانى ترى سه‌ر به‌ ناوه‌ند له‌م پارێزگایه‌ بکرێنه‌وه‌ که‌ خۆى ده‌بینێته‌وه‌ له‌ ڕه‌گه‌زنامه‌ و بارى شارستانیى و کارتى زانیاریى و فۆڕمى خۆراک و پاسه‌وانى سنوور و نشینگه‌ ده‌بینێته‌وه‌ و هه‌وڵى ئه‌وه‌شمان داوه‌".

 

ڕایشگه‌یاند: یه‌کێک له‌ گرنگییه‌کانى ترى کردنه‌وه‌ى ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ پاڵپشتییه‌کى ته‌واوه‌ بۆ به‌نێوده‌وڵه‌تى کردنى مه‌رزى شۆشمێ که‌ کارى جدییمان له‌سه‌ر کردووه‌ و ته‌واوى ڕاپۆرته‌کانمان نێردراونه‌ته‌ مه‌کته‌بى سه‌رۆک وه‌زیرانى حکومه‌تى عێراقى و دواجار پاسۆرتى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ بنکه‌یه‌کى ده‌بێت له‌و مه‌زره‌ که‌ به‌نێوده‌وڵه‌تى ده‌کرێت.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin