Smiley face
Smiley face
Smiley face

پەکەکە یادی شەهیدانی بەرز ڕادەگرێت

2018-05-16 14:36:16



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

کۆمیتەی بەڕێوبەریی پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە، یادی شەهیدانی ١٨ی ئایار واتە هەقی قەرار، یەک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە و ئیبراهیم کایپاک کایا، یەکێک لە ڕێبەرەکانی شۆڕشی تورکیای کردەوە.

 

ئەمڕۆ کۆمیتەی بەڕێوبەری پارتی کرێکارانی کوردستان لەبارەی شەهیدانی مانگی ئایارەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێپەڕاندنی ٤١-ەمین ساڵی شەهیدانی ڕاگەیاند.

 

پەکەکە ڕایگەیاند: ١٨ی ئایار ڕۆژی شەهیدبوونی هەقی قەرارە کە ڕێبەر ئاپۆ لەبارەیەوە دەیوت، ڕۆحی نهێنیی من بوو، هەروەها ڕۆژی شەهیدبوونی یەکێک لە ڕێبەرەکانی شۆرشی تورکیا واتە ئیبراهیم کایپاک کایایە و یادی شەهیدانی هەولێرە، بەو شێوەیە لە ٤١-ەمین ساڵی شەهیدانەوە پێدەنێینە ٤٢-ەمین ساڵی شەهیدانەوە.

 

پەکەکە بەڕێزەوە یادی هەموو شەهیدانی بزوتنەوەی ئازادیخوازی کوردستانی کردەوە و رایگەیاند، کە کاروانی شەهیدانی پەکەکە بە شەهیدبوونی هەقی قەرار دەستیپێکرد، لەو ٤١ سالەدا پەکەکە بووەتە سوپای شەهیدان، وەک ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان کە بەباشی لە ڕاستیی شەهیدان تێدەگات و هەرگیز لە ڕێبازیان لاینەداوە، ئێمەش لەوە تێدەگەین.

 

لە بەشێکی دیکەدا کۆمیتەی بەڕێوبەریی پەکەکە یادی شەهیدانی ١٦ی ئایاری هەولێری کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە: تێگەیشتن لە ڕاستیی شەهیدان و خاوەنداریکردن لەو شەهیدانە دەبێتە هۆی گەشتربوونەوەی تێکۆشان، بەو بۆنەیەوە یادی هەڤال خەلیل چاڤگوون، کە لە ڕۆژی ١٩ی ئایاری ١٩٧٨دا شەهید بوو، یادی فەرهاد کورتای و چوار هەڤاڵەکەی لە زیندانی ئامەد، هەروەها هەموو شەهیدانی ١٦ی ئایاری هەولێر دەکەینەوە، لە هەموو ڕۆژەکانی مانگی ئایاردا دەیان شەهیدمان هەیە، یادی هەموو ئەو شەهیدانە بەڕێزەوە دەکەینەوە.

 

پەکەکە هەروەها ڕایگەیاندووە: بەم بیروبۆچوونەوە دەتوانین بڵێین کە لە ٤٢-ەمین ساڵی شەهیداندا سوپای پیلانگێڕ و قڕکەری تورک لەناودەبەین و بەڵێنی سەرکەوتنمان بۆ شەهیدان بەجێدێنین، بۆ ئەوەش لە چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات تێدەکۆشین و شۆڕشی ئازادیی کوردستان دەگەیەنینە ئاستی سەرکەوتن.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin