Smiley face
Smiley face
Smiley face

هەپەگە ئەنجامی چەند چالاکییەکی ڕاگەیاند

2018-05-16 14:44:56



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

گەریلاکانی هەپەگە لە دەڤەری بارزان و گردی لێلکانی باشوری کوردستان و هەروەها لە جولەمێرگی باکوری کوردستان لەدژی سوپای تورک چالاکییان ئەنجامدا.

 

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەسەر ماڵپەڕی فەرمییدا ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی چالاکیی گەریلاکان لەدژی سوپای تورک بڵاوکردەوە.

 

هەپەگە ڕایگەیاند: هێزەکانمان دوێنێ لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید پیرۆز و شهید ئاگری دا چەند چالاکییەکیان ئەنجامدا، کاتژمێر ٠٤:١٠ خولەکی پاشنیوەڕۆ لەسەر گردی لێلکانی ناوچەی برادۆست چالاکییەک لەدژی سوپای تورک ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا سەربازێکی سوپای تورک کوژرا، کاتژمێڕ ٠٦:٣٠ خولەکی ئێوارە لە گەلیی عەلی درێژی هەریمی برادۆست چالاکییەکی دیکە ئەنجام درا، ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی ئەو چالاکییە نەزانراوە.

 

لە بەشێکی دیکەدا هەپەگە ڕایگیاند: هەر دوێنێ کاتژمێر ٠٨:٠٠ی شەو گەریلاکانمان لە گردی بەیرەقی سەربە دەڤەری بارزان لەدژی سوپای تورک چالاکییەکیان ئەنجامدا، لەو چالاکییەشدا سەربازێکی سوپای تورک کوژرا.

 

لەکۆتایی ڕاگەیەندراوی هەپەگەدا هاتووە: لە هەنگاوی شۆڕگێڕانەی شەهید دەلال ئامەد و شەهید بەستادا، دوێنێ کاتژمێر ٠١:٠٠ی نیوەڕۆ لەسەر گردی شەهید سیداری سەربە مەسکانی جولەمێرگ چالاکییەکی دیکە ئەنجامدرا، لەو چالاکییەشدا سەربازێکی سوپای تورک کوژرا.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin