Smiley face
Smiley face
Smiley face

کۆمسیۆن: ئه‌نجامه‌کان هه‌ژمار ناکه‌ینه‌وه‌

2018-05-16 19:23:19



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌نجامه‌کانى ده‌نگدان هه‌ژمار ناکرێنه‌وه‌ و هیچ به‌هانه‌یه‌ک نییه‌ بۆ به‌ده‌ست هه‌ژمارکردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کان.


ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌ شارى به‌غدا کۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیی له‌باره‌ى دووباره‌ هه‌ژمارکردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کان ئه‌نجامدا.


ڕیاز به‌دران، سه‌رۆکی فه‌رمانگه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق له‌ کۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌که‌دا وتى: ئێمه‌ سه‌ربه‌خۆیی خۆمان پاراستووه‌ و هیچ به‌هانه‌یه‌ک نیه‌ بۆ دووباره‌ هه‌ژمارکردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کان.


باسى له‌وه‌ش کرد، له‌ دوو ڕۆژى داهاتوودا ته‌واوى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌که‌ ڕاده‌گه‌یه‌نن.


ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: له‌ که‌رکوک هه‌ڕه‌شه‌ له‌ کارمه‌ندانی کۆمسیۆن ده‌کرێت، داوا له‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ده‌که‌ین، کارمه‌ندانی کۆمیسیۆن له‌ هه‌ڕه‌شه‌کان بپارێزێت.


هه‌ر له‌و کۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌دا ڕیاز به‌دران وه‌ڵامى سه‌عید کاکه‌یی، دایه‌وه‌ و وتى: سه‌عید کاکه‌یی که‌وتووه‌ته‌ ژێر کاریگه‌ریی لایه‌نێکی سیاسی دیاریکراو.


هه‌ر ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌ شارى به‌غدا سه‌عید کاکه‌یی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی کۆمیسیارانی کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق ڕایگه‌یاند: پێویست بوو کۆمسیۆن وێنه‌ی پسوڵه‌کانی ده‌نگدان بدات به‌ لایه‌نه‌کان، به‌ڵام نه‌یکردووه‌، به‌پێی یاسا ده‌بوو له‌ ڕۆژی ده‌نگداندا ئه‌نجامی ده‌نگه‌کان به‌ شێوه‌ی ئه‌لیکترۆنی بدرایه‌ به‌ چاودێریی لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان، به‌ڵام ئه‌وه‌ نه‌کراوه‌ و هیچ چاودێرێک وێنه‌ی ده‌نگه‌کانی وه‌رنه‌گرتووه‌، هه‌روه‌ها ده‌بوو هه‌ر دوای کۆتاییهاتنی ده‌نگدان، کۆمیسیۆن ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ڕابگه‌یاندایه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ش جێبه‌جێنه‌کراوه‌.


کاکه‌یى ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی گومانه‌کان به‌پێی یاسای ژماره‌ 11 ده‌بێت به‌ ڕێژه‌یه‌کی تایبه‌ت و سنووردار سندووقی ده‌نگدانه‌کان بکرێنه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ربکه‌وێت که‌ ده‌ستکاری ده‌نگه‌کان کراوه‌ یان؟ ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌ستکارییه‌ هه‌بوو ئه‌وا ده‌بێ کۆمیسیۆن ڕێکاری دیکه‌ بگرێته‌به‌ر.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin