Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئاکرێ، له‌ ڕووداوێکى هاتووچۆدا چوار هاوڵاتى گیانیان له‌ده‌ستدا

2018-05-16 20:09:06



ڕۆژنیوز ـ سعود شای گۆران


له‌سه‌ر ڕێگه‌ى ئاکرێ-شه‌قڵاوه‌ به‌هۆى وه‌رگه‌ڕانى ئۆتۆمبێلێکى جۆرى نیسان، چوار هاوڵاتى گیانیان له‌ده‌ستدا و چوارى دیکه‌ش بریندار بوون.


ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌ سنورى شارۆچکه‌ى ئاکرێ سه‌ربه‌ پارێزگاى دهۆک، ئۆتۆمبێلێکى جۆرى نیسان وه‌رگه‌ڕا و هه‌شت قوربانى لێکه‌وته‌وه‌.


مقه‌ده‌م ئازاد ته‌ها، وته‌بێژى پۆلیسى هاتووچۆى پارێزگاى دهۆک به‌ ڕۆژنیوزى ڕاگه‌یاند: ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ڕێگه‌ى ئاکرێ-شه‌قڵاوه‌، له‌ نزیک گوندى گه‌ویلان سه‌ربه‌ شارۆچکه‌ى ئاکرێ له‌ پارێزگاى دهۆک، ئۆتۆمبێلێک له‌ جۆرى نیسان وه‌رگه‌ڕا و به‌هۆیه‌وه‌ چوار هاوڵاتى گیانیان له‌ده‌ستدا و چوارى دیکه‌ش بریندار بوون.


شایانى باسه‌ به‌پێى ئامارێکى پۆلیسى هاتووچۆ، له‌ ماوه‌ى ١٥ ڕۆژى ڕابردوودا له‌ سنورى پارێزگاى دهۆک ١٢ که‌س به‌ ڕووداوى هاتووچۆ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و زیاتر له‌ ٥٤ که‌سیش بریندار بوون.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin