Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئێران، هێزە ئەمنییەکان خۆپیشاندەرانیان دایە بەر دەستڕێژی گولـلە

2018-05-17 08:19:38



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

ئاڵۆزی کەوتە ناو خۆپیشاندانێکەوە لە شاری کازرونی سەربە شیراز و لە ئەنجامی تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران لەو خۆپیشاندانە، چەند هاوڵاتییەک کوژراون و برینداربوون.

 

ئێوارەی دوێنێ هاوڵاتیانی شاری کازرونی ئێران جارێکی دیکە لەدژی دۆخی نالەباریی ئابوریی وڵات و سیاسەتە هەڵەکانی حکومەت بەرامبەر بە ژیان و چارەنووسی خەڵک، ڕژانە سەر شەقامەکان و ئاڵۆزی لەو خۆپیشاندانە کەوتەوە.

 

هاوڵاتیانی شاری کازرونی ئێران لە مانگێک پێش ئێستاوە بەردەوامن لە خۆپیشاندانەکانیان لەدژی  حکومەتی ئێران، لەیەکێک لە ناڕەزاییە بەناوبانگەکانیاندا لە نوێژی هەینی پشتییان کردبووە پێشنوێژەکە، کە نوێنەری ڕاستەوخۆی ڕێبەری حکومەتی ئێرانە و دروشمی "پشت بە دوژمن، ڕوو بە نیشتمان"یان وتوبووەوە.

 

ئێوارەی دوێنێش جارێکی دیکە خۆپیشاندانەکانیان دەستیپێکردەوە، هێزە ئەمنییەکان تەقەیان لە خەڵک کرد و خۆپیشاندەرانیش لەبەرامبەردا لەدژی بنکەیەکی پۆلیس چالاکییان کرد و ئەو بنکەیەیان سوتان.

 

هاوڵاتیان لەکاتی دەستبەسەرداگرتنی بنکە پۆلیسەکەدا دروشمی "برای ئازیز، مافەکەت دەستێنمەوە"یان وتەوە.

 

کەمپەینی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران ڕایگەیاندووە، کە لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی سەر بە حکومەت لە هاوڵاتیان، زیاتر لە سێ هاوڵاتی کوژراون.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin