Smiley face
Smiley face
Smiley face

مامۆستایانی ئاینیی کۆمەڵکوژیی فەلەستین ئیدانە دەکەن

2018-05-17 08:36:16



ڕۆژنیوز- سەمیرا شەهابی

 

مامۆستایانی ئاینیی شاری سلێمانی ئیدانەی کۆمەڵکوژیی فەلەستین دەکەن و مامۆستایەکی ئایینیش دەڵێت: کەوتنی کەعبە ئەهوەنتر لە ڕژانی دڵوپە خوێنی مرۆڤێک.

 

ڕۆژی ١٤ی ئایار، هەزاران خۆپیشاندەری فەلەستینیی لەسەر سنوورەکانی غەزە لەدژی گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ قودس خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، هێزە ئیسرائیلییەکان-یش هێرشیان کردە سەریان و ٥٨ هاوڵاتیان کۆمەڵکوژ کرد و زیاتر لە دوو هەزار کەسی دیکەش بریندارکرد، مامۆستایانی ئاینیی شاری سلێمانی سەبارەت بەو کۆمەڵکوژییە لەڕیگای ڕۆژنیوزەوە هەڵوێستی خۆیان دەخەنەڕوو.

 

نادر عەلی، یەکیک لەو مامۆستا ئاینییانەیە و ئیدانەی ئەو کۆمەڵکوژییەی کرد و وتی:"کەوتنی کەعبە(قیبلەی موسوڵمانان)، ئەهوەنترە لە ڕژانی خوێنی مرۆڤێک".

 

 

 نادر عەلی، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کە قودس هی هەموو ئایینەکانە و ڕەمزی ئاشتیی و پێکەوەژیانە، تەنانەت لە سەردەمی حەزرەتی عومەردا قودس مزگەوتی هەموو ئایینێک بووە.

 

سامان سەنگاویی، یەکێکی دیکە لەو مامۆستا ئاینییانەیە و دخەمگینیی خۆی نیشاندا لەبەرامبەر هێرشی حکومەتی ئیسرائیل بۆسەر غەزە و شەرمەزاری کرد.

 

 

سامان سەنگاویی، ڕەخنەی خۆی هێنایە زمان، کە لەکاتی هێرشی "ئەردۆغانی تیرۆرست" بۆسەر کانتۆنی عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان، فەلەستینییەکان هاوسۆزی گەلی کورد نەبوون، بەڵام وەک ئەو باشیکرد، گەلی کورد هیچ کات لەگەڵ زوڵم و زۆردارییدا نییە و دژی دەوەستێتەوە.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin