Smiley face
Smiley face
Smiley face

ژنانی ئیسپانیا دژی توندوتیژیی ڕژانە سەر شەقامەکان

2018-05-17 08:59:54



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

ژنانی ئیسپانیا بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لەبەرامبەر توندوتیژیی پیاوان لە دژی ژنان ڕژانە سەر شەقام.

 

شەوی ڕابردوو هەزاران ژن لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا و بەرشەلۆنای پایتەختی کەتەلۆنیا بەئەنجامدانی خۆپیشاندانی ناڕەزایی داوایان لە حکومەت کرد، کە بەڵێنەکانی بۆ ڕووبەڕووبوونی توندوتیژی لەدژی ژنان بەجێبێنێت.

 

ماوەیەکە لە ئیسپانیا سزای کەم بۆ تاوانەکانی پیاو لەدژی ژنان ڕۆژەڤە، ژنان داوا لە حکومەت دەکەن، کە تاوانی وەک دەستدرێژی سەر ژنان سزای قورستری بۆ ببڕێتەوە.

 

هەروەها ژنان داوادەکەن، کە حکومەت یاسایەک کە ماوەیەک پێش ئێستا لەلایەن پەرلەمانەوە پەسندکرابوو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی لەدژی ژنان جێبەجێی بکات.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin