Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئەمریکا و چەند وڵاتێکی عەرەبی گەمارۆیانە خستە سەر حەسەن نەسروڵا

2018-05-17 09:58:32



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

ئەمریکا و چەند وڵاتێکی عەرەبیی کەنداو، گەمارۆیان خستە سەر ڕێبەرانی حزبوڵای لوبنان، کە حەسەن نەسروڵاش لە نێوانیاندایە.

 

شەوی ڕابردوو وەزارەتی دارایی ئەمریکا بەبلاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک گەمارۆی خستە سەر حەسەن نەسروڵا، بەمەبەستی ڕێگریکردن لە بەرنامە تێکدەرییەکانی ئێران لە ڕێگای حزبوڵاوە.

 

جگە لە ئەمریکا، سعودیە، بەحرەین، کوێت، عەمان، قەتەر و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبییش گەمارۆیان خستە سەر حەسەن نەسروڵا و ڕێبەرانی دیکەی حزبوڵا.

 

وزارەتی دارایی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، ئەو گەمارۆیانە بەدوای بڕیاری دۆناڵد ترامپ بۆ کشاندنەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی لەگەڵ ئێراندا هاتووە و بەمەبەستی ڕێگریکردنی لە کردەوەکانی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامدراوە.

 

گەمارۆکەی وەزارەتی دارایی ئەمریکا، جگە لە حەسەن نەسروڵا، ئەندامانی ئەنجومەنی بڕیاردانی حزبوڵا، واتە محەمەد یەزبەک، حسێن خەلیل و ئیبراهیم ئەمین سەید دەگرێتەوە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin