Smiley face
Smiley face
Smiley face

زیندانییە مانگرتووەکان ئەشکەنجە دەدرێن

2018-05-17 10:39:44



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

دیجلە بۆزان، کە ماوەی ٢٧ ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە، لە زیندانی مەنەمەندەوە دوورخرایەوە بۆ زیندانی ژنانی خارپێتی ئەلعەزیز لە باکوری کوردستان.

 

٢٧ ڕۆژ پێش ئێستا دیجلە بۆزان، زیندانی سیاسیی کورد بەهۆی ڕێگەپێنەدانی بەڕێوبەرانی زیندانی مەنەمەند بۆ چارەسەریی پزیشکیی دەستی دایە مانگرتن لە خواردن.

 

دیجلە بۆزان پێشتر لە زیندانی خارپێتەوە نێردرابوو بۆ زیندانی مەنەمەند کە زیندانیانی نەخۆشی تێدا ڕادەگیرێن، بەڵام لەگەڵ ئەوەی نۆ مانگ لەو زیندانەدا مایەوە هیچ چارەسەرییەکی پزیشکی بۆ نەکرا.

 

بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لەدژی ئەو دۆخەدا دیجلە بۆزان مانگرتنی لە خواردنی دەستپێکرد، بەڕێوبەرانی زیندان لەجیاتی جێبەجێکردنی داواکاررییەکەی و ناردنی بۆ چارەسەری پزیشکی ئەشکەنجە و ئازاریان داوە و لەم دواییانەشدا جارێکی دیکە گەڕاندیانەوە بۆ زیندانی خارپێت.

 

دیجلە بۆزان لە دۆخی ناجێگیری تەندروستیدایە و بەو دۆخەیەوە بەردەوامە لە مانگرتن لە خواردنەکەی.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin