Smiley face
Smiley face
Smiley face

دەنگۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی ئیبۆلا لە هەولێر ڕەتدەکرێتەوە

2018-05-17 11:45:07



ڕۆژنیوز- هەولێر

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەولێر‌ دەنگۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئیبۆلا لە هەولێر ڕەتدەکاتەوە و دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییان، کە هیچ حاڵەتێکی ئەو نەخۆشییە لە شارەکە بوونی نییە.

 

ئەمڕۆ کاتژمێر ١١:٠٠، سامان بەرزنجی، بەڕێوبەری گشتیی تەندروستی هەولێر، لە بینای بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیی ئەنجامدا سەبارەت بڵاوبوونەوەی هەواڵی هەبوونی نەخۆشی ئیبۆلا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

 

سامان بەرزنجی، لە کۆنگرەکەدا وتی:"بەڕێوەبەرا‌یەتی کاروباری پاراستنی تەندروستیی هەولێر و تیمە پسپۆرییەکان ماوەی چەند ڕۆژێکە لێکۆڵینەوە و پشکنین دەکەن دەرەنجام هیچ حاڵەتێکی نەخۆشیی ئیبۆلا دەرنەکەوتووه".

 

سامان بەرزنجی، دڵنیاییدا، کە ئەنجامی پشکنینەکانیان ڕاستە و وتی: بەڕێوبەرایەتییەکەمان نموونەکانی خوێنی ڕەوانەی تاقیگەی ناوەندی بەغدا کردووە و دوای دووبارە پشکنینەوە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عێراقی فیدراڵ، ئەمڕۆ دڵنیاکراینەوە، کە هیچ حاڵەتێکی ئەم نەخۆشییە نییە.

 

ئیبۆلا چییە؟

 

ئیبۆلا (EVD) فایرۆسێکی خوێنمژە و90% ی تووشبوانیشی دەکوژێت، ڤایرۆسەکە لە ئاژەڵی کێویی تووشبوو بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، ھەروەھا لە مرۆڤیشەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، بەشێوەیەکی سروشتی ئەم ڤایرۆسە لە ئەفریقادا لە لەشی ھەندێک جۆری شەمشەمەکوێرەی میوەدا Fruit bats دەژی، ھەروەھا لە لەشی چامپانزی و گۆرێلا و جۆری تری مەیموندا.

 

نیشانەکانی ئیبۆلا چین؟

 

لە ماوەی ٢-٢١ رۆژدا نیشانە سەرەتاییەکان دەردەکەون کە بریتین لە: بەرزبوونەوەیەکی خێرای پلەی گەرمی لەش، سەرئێشە، بێھێزی و ھیلاکی لەش، ئازاری ماسوولکە، دەرکەوتنی پنتی سوور لە پێستدا، سووربوونەوەی چاوەکان، کڕانەوە، یان ھەوکردنی قوڕگ، پاشان رشانەوە، سکچوون، تێکچوونی فرمانی گورچیلە و جگەر، ھەندێک جاریش خوێنبەربوون لە ناوەوەی لەشدا Internal bleeding، پاشان نیشانەی تر لە تووشبوودا دەر دەکەون بە شێوەی دابەزینی پەستانی خوێن، خێرابوونی ھەناسە، لەھۆشچوون، هەروەها(مەلاریا و تاعون و هپتایت ) نزیکن لە ئیبۆلا، ئەگەر پشکینن  بۆ ئەو جۆرە ڤایرۆسانەت بۆ کرا، هیچ کامیانت نەگرتبوو، ئەوە گومان دەکرێت تووشی فایرۆسی ئیبۆلا بووبیت.

 

چارەسەرییەکان چین؟

 

تائێستا دەرمانێکی تایبەت نییە بۆ لەناوبردنی ڤایرۆسی ئیبۆلا، بەڵام دەرمانی ریباڤیرین (Ribavirin) و ئینتەرفیرۆن بێتا (Interferon beta) سوودێکی سنوورداریان ھەیە.

 

 

ش.ف

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin