Smiley face
Smiley face
Smiley face

لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن داوای دانیشتنی بەپەلەی پەرلەمان دەکرێت

2018-05-17 13:54:16



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

٨١ پەرلەمانتار یاداشتێک ئاڕاستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەن و داوای دانیشتنی بەپەلەی ئەنجومەن دەکەن دەربارەی دەرئەنجامی هەڵبژاردن.

 

ئەمڕۆ ٨١ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنە جیاوازەکان، یاداشتێکیان ئاڕستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەن کرد.

 

لە یاداشتەکەدا هاتووە" بۆ ئەوەی وڵات نەکەوێتە دۆخێکی ناهەموار و بەهۆی دەرئەنجامی کارەساتباری هەڵبژاردن، بەهۆی لە ساختەکاریی و بەلاڕێدابردنی ڕاستییەکان و بەشدارینەکردنی گەلی عێراق لە هەڵبژاردنەکان، رەزامەندیی نیشان بدەن لەسەر بەڕێوەچونی دانیشتنێکی بەپەلە لەوبارەیەوە و هەروەها تاوتوێکردن و بڕیاردانی یەکلاکەرەوە بۆ ڕزگارکردنی عێراق".

 

ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی ١٢ی ئایاری ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق ناڕزایی بەشیکی زۆری لایەنە سیاسییەکانی بەدوای خۆیدا هیناوە و دەڵێن گوایە"ساختەکاریی"تێداکراوە.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin