Smiley face
Smiley face
Smiley face

پاریس، دادگای نێودەوڵەتیی بڕیاری خۆی لەبارەی تورکیاوە ئاشکرادەکات

2018-05-17 14:05:07



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

دادگای نێودەوڵەتیی پاریس کە لە مانگی ئازاردا بۆ لێکۆڵینەوە لەبارەی تاوانە جەنگییەکانی تورکیاوە بەڕێوەچووبوو، ٢٤ی ئەم مانگە بڕیارەکانی ئاشکرادەکات.

 

١٥ و ١٦ی ئازار لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا دادگایەک بۆ لێکۆڵینەوە لەبارەی تاوانە جەنگییەکان حکومەتی تورک لەدژی گەلی کورد بەڕێوەچوو.

 

زیاتر لە ٤٠٠ کەس لە دانیشتنی دوو ڕۆژەی ئەو دادگایەدا بەشدارییان کرد و حەوت دادوەر لە وڵاتانی جیاوازەوە دادگاکەیان بەڕێوەبرد.

 

لە داداگەدا نکۆڵی حکومەتی تورک لە مافە سیاسییەکان، کلتورییەکان، کۆمەڵایەتی و ئابورییەکانی گەلی کورد خرایە بەرباس.

 

شایەتحاڵانی کۆمەڵکوژییەکانی حکومەتی تورک لە جزیر، سوور، نسێبین و شرناخیش لەڕێگای سکایپەوە بەشداری دانیشتنی دادگاکە بوون.

 

بڕیارەکانی ئەو دادگایە لەبارەی تاوانەکانی حوکمەتی تورکەوە ڕۆژی ٢٤ی ئایار بە ڕایگشتی ڕادەگەیەندرێت.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin