Smiley face
Smiley face
Smiley face

١١ سەرباز و ئەندامی هێزی تایبەتی سوپای تورک کوژران

2018-05-17 14:51:57



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

لە ئەنجامی چەند چالاکییەکی گەریلاکانی هەپەگە لە جولەمێرگ و دەرسیم نۆ ئەندامی هێزی تایبەت و دوو سەربازی سوپای تورک کوژران.

 

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، بەبڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک ئەنجامی چالاکیی گەریلاکانی لە دەرسیم و جولەمێرگ ئاشکراکرد.

 

هەپەگە ڕایگەیاند: ڕۆژی ١٥ی ئایار کاتژمێر ٠٧:٢٠ خولەکی ئێوارە لە شەمزینانی سەربە جولەمێرگ لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید ئاگری و شەهید پیرۆزدا چالاکییەک لەدژی سوپای تورک ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا گورزی سەخت لە سوپای تورک درا، بەڵام ژمارەی کوژراو و بریندارەکانیان نەزانراوە.

 

لە بەردەوامیدا ڕاگەیەندرا: شەوی هەمان ڕۆژ کاتژمێر ١١:٠٠ گەریلاکانمان لە گەڕەکی شاپاتانی شەمزینان لەدژی ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی سوپای تورک لە جۆری ئەژدەر چالاکییەکیان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا نۆ ئەندامی هێزی تایبەتی سوپای تورک کوژران.

 

لەکۆتاییدا هەپەگە ڕایگەیاندووە: لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید ئۆزان و شەهید ڕۆزا دا، دوێنێ کاتژمێر ٠١:٣٠ خولەکی نیوەڕۆ لە دەوروبەری قسلی سەربە دەرسیم چالاکییەک ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا دوو سەربازی سوپای تورک کوژران.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin