Smiley face
Smiley face
Smiley face

تورکمانەکان داوای ئەژمارکردنەوەی دەنگەکانیان دەکەن

2018-05-17 17:59:43



ڕۆژنیوز - هەولێر

 

بەرەی توركمانی لە شاری هەولێر، ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردن لە هەولێر ڕەتدەكەنەوە و داوای ئەژمارکردنەوەی دەستیی دەنگەکان دەکەن.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، بۆ ناڕەزایەتیی دەربڕین دژی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، بەشێك لە ئەندام و لایەنگرانی بەرەی توركمانی لەبەردەم بارەگانی نەتەوە یەكگرتووەكان لە شاری هەولێر گردبوونەوە.

 

ئایدن مەعروف، بەرپرسی ناوەندی هەولێری بەرەی توركمانی  لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا ڕاگەیاند: ئەنجامی بەرایی دەنگدان لە هەولێر ساختەكاری زۆری تیادایە و ئێمە ڕەتیدەكەینەوە.

 

 

ناوبراو، داواش لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق و نەتەوە یەكگرتووەكان کرد، کە دەنگەكانی بەرەی توركمانی لە هەولێر بەدەست هەژماربكرێنەوە.

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin