Smiley face
Smiley face
Smiley face

له‌ سنورى هه‌ولێر ژنێک کوژرا

2018-05-18 08:19:50



ڕۆژنیوز - هه‌ولێر 


له‌سه‌ر ڕێگای بێستانه‌ له‌ سنوری پارێزگای هه‌ولێر، ته‌رمی ژنێک به‌ کوژراوی دۆزرایه‌وه‌ و پۆلیسیش ده‌ڵێت: ناسنامه‌که‌ی دیار نییه‌.



بەگوێرەی لێدوانێکی هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر بۆ ڕۆژنیوز، ئێواره‌ی دوێنێ له‌نێوان ڕێگای  هه‌ولێر- بێستانه‌، ته‌رمی ژنێک دۆزراوه‌ته‌وه‌ که‌ فیشه‌کێک نراوه‌ به‌ نێوچه‌وانییه‌وه‌ و کوژراوه‌.

 


وتیشی: ژنەکە ته‌مه‌نی له‌نێوان ٢٠ ساڵ تاوه‌کو ٢٥ ساڵدایه‌ و لێکۆڵینه‌وه‌ش له‌ ڕووداوه‌که‌ به‌رده‌وامه‌.


ڕاشیگه‌یاند: ته‌رمی ژنه‌که‌ ڕه‌وانه‌ی پزیشکی دادوه‌ری هه‌ولێر کراوه‌ و تاوه‌کو ئێستاش ناسنامه‌که‌ی دیار نییه‌، په‌ڕاوی لێکۆڵینه‌وه‌ش بۆ ڕووداوه‌که‌ کراوه‌ته‌وه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی که‌سوکاره‌که‌ی تا ڕاستی ڕووداوه‌که‌ ئاشکرا بکرێت.


به‌پێی ئامارێک که‌ ڕۆژنیوز لای خۆی کۆیکردوه‌ته‌وه‌، له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ تا ئێستا له‌ باشوری کوردستان ١٣٩ که‌س کوژراون یان خۆیان کوشتووه‌.


ک.ک/ب
 

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin