Smiley face
Smiley face
Smiley face

کەنداڵ سەرحەد، جەنگاوەری ئازادیی بەخاکسپێردرا

2018-05-18 15:19:38



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەوالەکان


کەندال سەرحەد، جەنگاوەری رێگەی ئازادیی، کە ڕۆژی ١ی ئایار بەهۆی نەخۆشییەوە لە هێلسینکیی پایتەختی فینلاند گیانی لەدەستدابوو، بە مەراسیمێک بەخاکسپێردرا.


خالیس جەیهان ناسراو بە کەندال سەرحەد لە ساڵی ١٩٧٢ لە شارۆچکەی تووتاخی سەربە ئاگری لەدایکبوو و لە ساڵی ١٩٩٢دا بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بووبوو، پاش ٢٥ ساڵ تێکۆشان، لە هێلسینکی گیانی لە دەستدا.


کەندال سەرحەد لە شەڕدا بریندار بووبوو و بۆ چارەسەرکردنی برینەکانی چووبووە هلسینکیی پایتەختی فینلاند، بەڵام بەهۆی قورسیی نەخۆشییەکەیەوە ڕۆژی ١ی ئایار گیانی لەدەستدا.


تەرمی خالیس جەیهان بەهۆی چەند کێشەیەکی ئیداری لەلایەن حکومەتی فینلاندەوە نەتوانرا بنێردرێتەوە بۆ کوردستان، بۆیە ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٠٠ لە گۆڕستانی ئەسپووی هێلسینکیی پایتەخت بە ئەنجامدانی مەراسیمێک بەخاک سپێردرا.


ک.ک
 

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin