Smiley face
Smiley face
Smiley face

بكوژی ژنەكەی هەولێر ئاشکراکرا

2018-05-18 20:18:37



ڕۆژنیوز - هەولێر

 

سەرۆکی لیژنەی داکۆکیکردن لە مافی ژنان لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، بکوژی ئەو ژنەی کە دوێنی به کوژراوی لە هەولێر دۆزرایەوە، برایەکی خۆیەتی، بەڵام تاوەکو ئێستا دەستگیرنەکراوە.

 

ئێواره‌ی دوێنێ له‌سەر ڕێگای  هه‌ولێر-بێستانه‌، ته‌رمی ژنێک دۆزرایەوه‌ و ئاسەواری‌ فیشه‌کێک به‌ نێوچه‌وانییه‌وه‌ بووە.

 

ئێڤار ئیبراهیم، سەرۆکی لیژنەی داکۆکیکردن لە مافی ژنان لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنیوز، ڕایگەیاند: بكوژی ئەو ژنەی دوێنێ لە سنووری هەولێر بە کوژراویی دۆزرایەوە، برای ژنەكەیە.

 

 

ڕوونیشکردەوە: بکوژی ژنەکە كاتژمێرێک پێش ئەوەی خوشکەکەی خۆی بکوژێت، هاوسەری خوشکەکەی کوشتووە و دواتر خوشكەكەی خۆیشی كوشتووە.

 

لەبارەی هۆکاری ڕووداوەکەشەوە، ئێڤار ئیبراهیم ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە، کە گوایە ئەو ژنە لەسەر "نامووس" کوژرابێت و ڕایگەیاند: كێشەكەیان لەسەر نامووس نییە، بەڵكو كێشەی تریان هەبووە، کە هیچ پەیوەندیی بە نامووسەوە نییە.

 

هەر بەپێی وتەی ناوبراو، تاكو ئێستا بكوژەکە دەستگیرنەكراوە.

 

 

به‌پێی ئامارێک که‌ ڕۆژنیوز لای خۆی کۆیکردووه‌ته‌وه‌، له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ تا ئێستا له‌ باشوری کوردستان 142 که‌س کوژراون و خۆیان کوشتووه‌.

 

ب.ل/ب



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin