Smiley face
Smiley face
Smiley face

گۆشەگیرکردنی ئۆجالان لە فەرەنسا شەرمەزار کرا

2018-05-19 09:40:09



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

لە شاری مارسیلیای فەرەنسا، بەمەبەستی شەرمەزارکردنی گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە، چالاکییەک ئەنجام درا.

 

ئێوارەی دوێنێ لە شاری مارسیلیا بەپێشەنگایەتی ئەنجومەنی ژنانی ئارین میرکان، ستاندێکیان دانا و گۆشەگیرکردنی ئۆجالانیان شەرمەزار کرد.

 

لە چالاکییەکەدا پانکاردێکی گەورە هەڵواسرا کە لە سەری نووسرابوو: ئازادی بۆ ئۆجالان.

 

لەلایەکی دیکەوە کتێبی ژیاننامەی ئۆجالان لە ستاندەکەدا دانرا.

 

ئەو چالاکییەدا وابڕیارە هەموو ڕۆژێکی هەینی لە هەمان شوێن بەڕێوەدەچێت.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin