Smiley face
Smiley face
Smiley face

سعودییە حەوت چالاکوانی مافی ژنانی دەستیگرکرد

2018-05-19 12:11:18



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

هیومان ڕایتس وۆچ دەستگیرکرانی حەوت چالاکوانی مافی ژنانی دیاریی سعودییەی ڕاگەیاند.

 

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هیومان ڕایتس وۆچ ڕایگەیاند، کە حەوت چالاکوانی مافی ژنان لەکاتێکدا چەند هەفتەی دیکە مۆڵەتی شۆفیری بۆ ژنان دەردەکرێت، دەستگیرکراون.

 

هیومان ڕایتس وۆچ ئاماژەی بەوەداوە، کە هۆکاری دەستگیرکردنی ئەو چالاکوانانە لەلایەن حکومەتی سعودییەوە ئاشکرا نەکراوەو نادیارە.

 

کەناڵێکی تەلەفزیۆنیی سعودییە ڕایگەیاندووە، کە ئەو ژنانە دەستگیرکراون، چونکە لەبارەی شۆفیریی ژنانەوە پەیوەندی تەلەفۆنیان بە وڵاتێکی دەرەوە هەبووە و پێشتر هۆشدارییان دراوەتێ بۆ ئەوەی لەو بارەیەوە لەگەڵ ڕاگەیاندنە بیانییەکان قسەنەکەن.

 

هەروەها ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس ناوی سێ لەو ژنانەی ئاشکراکردووە، کە بەمشیوەیەیە 'لەجین هوزلول، عەزیزە ئال یوسف و ئیما نەجەفیان'.

 

مۆڵەتی شۆفیری بۆ ژنان لە سعودیە لە مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردووەوە ڕاگەیەندراوە و وابڕیارە لە سەرەتای حوزەیرانی ئەمساڵدا جێبەجێبکرێت.

 

س.ح

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin