Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە ڕەمەزاندا گرانیی دەکەوێتە بازاڕی هەولێر

2018-05-20 11:01:46



ڕۆژنیوز - بڕیار محەمەد

 

هاوڵاتیانی شاری هەولێر نیگەرانن لە بەرزبوونەوەی نرخی کەلوپەل و خواردن لە بازاڕدا و داوا دەکەن، کە چاودێرییەکان زیاد بکرێت، قائیمقامی هەولێریش ڕایدەگەیەنێت: لیژنەکانمان بەردەوامن لە بەدواداچوون بۆ نرخەکان.

 

لە مانگی ڕەمەزاندا نرخی خواردن لەلایەن بازرگانان و دوکاندارانەوە بەرز دەکرێنەوە، لە شاری هەولێر، نەک تەنیا خورادن، نرخی جلوبەرگ-یش بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە، لەکاتێکدا لە شار و شارۆچکەکانی دیکە، نرخی جلوبەرگ جێگیرە، تەتا کاتی نزیکبوونەوە لە جەژن، ڕۆژنیوز لەم ڕاپۆرتەدا بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە دەکات.

 

 

 فەخرەدین بەهادین، هاوڵاتیەکی شاری هەولێرە و باسی لە جیاوازی وڵاتان دەکات لەگەڵ هەرێمی کوردستان و دەلێت : لەوڵاتان بەبۆنەی هاتنی جەژن و مانگە پیرۆزەکان نرخی کاڵا و شتومەکەکانیان هەرزانتر دەبێت، بەڵام لە هەرێمی کوردستان پێچەوانەیە بە تایبەت لەگەڵ هاتنی مانگی ڕەمەزان بازرگان و دوکاندارەکان ئەو مانگە بە هەل دەزانن بۆ بەرزکردنەوەی نرخی کەلوپەلەکانیان.

 

 

فەرمان محەمەد، یەکێکی دیکەیە لەو هاوڵاتیانەی کە نیگەرانە لە بەرزکردنەوەی نرخەکان و داوا لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و پارێزگاری هەولێر دەکات، سنوورێک بۆ ئەو نرخانە دابنرێت، کە ڕۆژانە بازرگان و دوکاندارەکان یاریی پێدەکەن لە بەرژەوەندیی خۆیان.

 

 

موحسین ئەحمەد، دوکاندارێکە و بە ئاشکرا دەڵێت: بەرلەهاتنی مانگی ڕەمەزان بیرلەوە دەکەینەوە کە چۆن نرخەکان بەرزبکەینەوە، چونکە ئەم دیاردەیە لە هەرێمی کوردستان باوە، هەروەها چاودێرییەکی چڕییش نیە بۆ ئەوەی ئێمە نەتوانین دەستکاری نرخەکان بکەین.

 

 

موحسین، وتیشی: ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سنوورەکان باجی کەمتر لەسەر کاڵاکان دابنێت ئێمەش بە ناچاریی دەبێت نرخەکان کەمتر بکەینەوە، چونکە ئەوکاتە ناتوانین دەستکاریی نرخەکان بکەین و گرانی بخەینە بازاڕەکانەوە.

 

لە بەرامبەردا، نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی قەزای ناوەندی هەولێر وتی:"بازرگانان ئاگادارکراونەتەوە لەم مانگەدا خواردن و شتومەکی زیاتر هاوردەی بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بکەن، بۆ ئەوەی هیچ کەسێک نەتوانێت بە بیانووی کەمی خۆراک و شتومەک نرخەکان بەرزبکاتەوە".

 

 

وتیشی: لیژنەکانمان بەردەوامە لە بەدواداچوونەکانی بۆ سنووردارکردنی نرخی خواردن و شتومەک.

 

 

 

ش.ف

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin