Smiley face
Smiley face
Smiley face

خۆبەڕێوبەریی دیموکرات لە ئەمریکا سیمینارێکی بەڕێوەبرد

2018-05-20 14:28:32



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

نوێنەرانی خۆبەڕێوبەری دیموکرات لە ئەوروپا، لە کڵێسای ئاپۆستەلی شاری فەیرفاکسی کالیفۆرنیای ئەمریکا سیمینارێکیان بەڕێوەبرد.

 

دوێنێ لە کڵێسای ئاپۆستەلی شاری فەیرفاکسی ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا، سیمینارێک لەبارەی خۆبەرێوەبری دیموکرات لە ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو.

 

لە سیمینارەکەدا لەگەڵ باسکردن لە سیستمی خۆبەڕێوبەریی دیموکرات، باس لە هێرشە داگیرکارانەکانی حکومەتی تورک لە خاکی عەفرینیش کرا.

 

هەروەها ئەو ڕاستییەش خرایە روو، کە سوپای تورک بە زۆرداریی دانیشتووانی عەفرینی لە شاری خۆیان دەرکردووە.

 

لەکۆتایی سیمینارەکەدا ئیسهاق بەسام، وەک نوێنەرێکی خۆبەرێوبەریی دیموکراتی باکوری سوریاوە، وەڵامی پرسیارەکانی ئامادەبووانی دایەوە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin