Smiley face
Smiley face
Smiley face

پزیشکێکی ئیتاڵیی له‌ شه‌هبایه‌ بۆ هاوکارى منداڵانى عه‌فرین

2018-05-21 09:35:54



ڕۆژنیوز - ناوه‌ندی هه‌واڵه‌کان


پزیشکێکی منداڵان له‌ ئیتالیاوه‌ به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشى منداڵانی عه‌فرین، چووه‌ته‌ هه‌رێمی شه‌هبا له‌ باکورى سوریا.


به‌ پێی هه‌واڵێکی ئاژانسی هاوار، پزیشکێکی ئیتالی به‌ ناوی مارینۆ، له‌ شه‌هبا له‌ باکوری سوریا خه‌ریکی چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشى منداڵانی کۆچبه‌ری عه‌فرینه‌ و بانگی له‌ هه‌موو پزیشکان کرد، که‌ به‌ هانای خه‌ڵکی عه‌فرینه‌وه‌ بچن.


خه‌ڵکی عه‌فرین له‌ دوای هێرشه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورک و چه‌ته‌کان، ناچار به‌ کۆچبه‌ری بوون به‌ره‌و هه‌رێمی شه‌هبا و له‌ که‌مپه‌کاندا نیشته‌جێ بوون، ئه‌و پزیشکه‌ش به‌ شێوه‌یه‌کى خۆبه‌خش له‌ ناوه‌ندی مانگی سوور به‌رده‌وامه‌ له‌ چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشى منداڵان.


مارینۆ باسى له‌وه‌ کردوه‌، که‌ کۆمه‌ڵیک پزیشک له‌ که‌نه‌دا و به‌ریتانیا ده‌یانه‌وێت بچنه‌ شه‌هبا به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشى خه‌ڵکی عه‌فرین، به‌ڵام به‌ هۆکاری نائارامیی سوریا و ڕێگه‌گرتن، تا ئێستا نه‌یانتوانیوه‌.


ئه‌و پزیشکه‌ سه‌باره‌ت به‌ خه‌ڵکی عه‌فرین ڕه‌خنه‌ی له‌ سیاسه‌تی ئه‌وروپا گرت و وتی: ئه‌مه‌ قێزه‌ونترین شه‌ڕه‌ که‌ تا ئێستا له‌ ژیانی خۆمدا بینیومه‌ و خه‌ڵکی عه‌فرین ئێستا باجی خراپه‌کاری ده‌وڵه‌ته‌ زلهێزه‌کان ده‌ده‌ن.


ناوبراو له‌ کۆتایشدا بانگه‌وازی له‌ هه‌موو پزیشکان و نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان کرد، که‌ منداڵان له‌ ناوچوون بپارێزن و ژیانێکی ئارام و دوور له‌ شه‌ڕیان بۆ بڕه‌خسێنن.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin