Smiley face
Smiley face
Smiley face

ژنانى کورد له‌ ئه‌رمه‌نستانه‌وه‌ داواى ئازادیی ئۆجالان ده‌که‌ن

2018-05-21 10:38:52



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


له‌ ئه‌رمه‌نستانه‌وه‌ ژنانى کورد داوایان کرد، ده‌یانه‌وێت زانیارى له‌سه‌ر ڕه‌وشى ئۆجالان به‌ده‌ستبهێنن و ئۆجالان ئازاد بکرێت.


ئه‌مڕۆ ژنانى کورد له‌ وڵاتى ئه‌رمه‌نستان کۆبوونه‌وه‌ و لێدوانێکى هاوبه‌شیان بۆ ڕاى گشتى خوێنده‌وه‌.


ژنان سیاسه‌تى ده‌وڵه‌تى تورک به‌ گۆشه‌گیردنى ئۆجالان-یان له‌ زیندانى ئیمرالى شه‌رمه‌زار کرد و ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ کرد، که‌ گۆشه‌گیرکردنى ئۆجالان نیگه‌رانى و ترسى لاى ئه‌وان دروستکردوه‌.


ژنانى کورد له‌ ئه‌رمه‌نستان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ کرد، که‌ ماوه‌ى سێ ساڵه‌ هیچ زانیارییه‌ک له‌سه‌ر ئۆجالان نییه‌ و ڕێگه‌ نه‌دراوه‌ که‌س سه‌ردانى بکات، داواشیان کرد، که‌ ئه‌وان ده‌یانه‌وێت زانیارییان له‌سه‌ر ئۆجالان ده‌ستکه‌وێت و ئۆجالان ئازاد بکرێت.


ک.ک



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin