Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئەمڕۆش مووچە دابەش دەکرێت

2018-05-21 10:37:36



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

چەند هێزێکی وەزارەتی پیشمەرگە ئەمڕۆ مووچە وەردەگرن و ڕۆژانی داهاتووش چەند وەزارەتی دیکە مووچە وەردەگرن.

 

دابەشکردنی مووچە لە دوێنێوە دەستیپێکردووە و بەپێی خشتەیەکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە بڵاوی کردووەتەوە، ئه‌مڕۆش تا کۆتایی هەفتە مووچەی چەند وەزارەت و دەستەیەک دابەش دەکرێت.

 

ئەو شوێنانەی مووچەیان بەسەردا دابەش دەکرێت بریتین لە:

 

1. پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگریی و فریاکەوتن هێزی ئامادە .

2. دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە .

 

هه‌ر به‌ پێی خشته‌که‌ سبه‌ینێ  سێ شەممە، مووچەی یەکەکانی 70 و 80 ی پێشمەرگە دابه‌شده‌کرێت .

 

رۆژانی  چوار شەممە و پێنج شەممە مووچه‌ی خانەنیشنی پێشمەرگە و خانەنیشنی شارستانی دابه‌شده‌کرێت.

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin