Smiley face
Smiley face
Smiley face

کوژرانی ٤٥ ئەندامی تیمی تایبەتی تورکیا ڕاگەیەندرا.. نوێکراوەتەوە

2018-05-21 14:54:42



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان


ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل-هه‌په‌گه‌ ڕایگه‌یاند، که‌ له‌ چالاکى گه‌ریلاکاندا له‌ ئاگرى، ٤٥ ئه‌ندامى تیمى تایبه‌تى تورک-جه‌ندرمه‌ کوژراون.


که‌مێک پێش ئێستا ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل-هه‌په‌گه‌، لێدوانێکى له‌سه‌ر چالاکى گه‌ریلاکان له‌ ئاگرى له‌ باکورى کوردستان بڵاوکرده‌وه‌.


هه‌په‌گه‌ ڕایگه‌یاندوه‌: دوێنێ ٢٠ى ئایار، کاتژمێر ٧:٣٠ خوله‌کى به‌یانى، هێزه‌کانى گه‌ریلا له‌ چوارچێوه‌ى هه‌نگاوى سه‌رکه‌وتنى شۆڕشگێڕیى له‌ ناوچه‌ى گوربولاک له‌ سنورى بازید سه‌ربه‌ ئاگرى، چالاکیان دژى پاسێکى گه‌وره‌ى تیمه‌ تایبه‌ته‌کانى سوپاى تورک-جه‌ندرمه‌، ئه‌نجامدا.


هه‌په‌گه‌ باسى له‌وه‌ کردوه‌: ئه‌وه‌ى که‌ زانراوه‌ له‌و چالاکیه‌دا ٤٥ ئه‌ندامى تیمى تایبه‌تى تورک-جه‌ندرمه‌ کوژراون.


له‌ لێدوانه‌که‌ى هه‌په‌گه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌: دواى چالاکییه‌که‌ سوپاى تورک ویستیان ده‌ستێوه‌ردان بکه‌ن، به‌ڵام هێزه‌کانى گه‌ریلا وه‌ڵامیان دانه‌وه‌ و ناچاریان کردن بکشێنه‌وه‌، هه‌روه‌ها دوو هه‌لیکۆپته‌ریش هه‌ر له‌وێ بوونه‌ ئامانجى هێزه‌کانى گه‌ریلا و یه‌کێک له‌ هه‌لیکۆپته‌ره‌کان زیانى به‌رکه‌وت و ناچار به‌ پاشه‌کشێ کران.


هه‌په‌گه‌ باسى له‌وه‌ش کردوه‌: دواى نیوه‌ڕۆ هێزه‌کانى سوپای تورک به‌ تۆپ و هاوەن ده‌ستیان کرد به‌ تۆپباران و دواتر کوژراوه‌کانى خۆیان گواسته‌وه‌.


ک.ک

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin