Smiley face
Smiley face
Smiley face

گەریلاکان لە چەند قۆڵێکەوە چالاکییان لە لێلکان ئەنجامدا

2018-05-21 18:09:40



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە چەند قۆڵێکەوە چالاکییان دژی سوپای تورک لە گردی لێلکان-ی ناوچەی برادۆست ئەنجامدا و ژمارەیەک زۆر سەربازی تورک لەو چالاکییانەی گەریلادا کوژراون.

 

بەپێی ئاژانسی فوراتنیوز، کاتژمێر ٠٣:٠٠ی ئێوارەی ئەمڕۆ، گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە و یەکینەکانی ژنی ئازاد-یەژاستار، لە چەند قۆڵێکەوە چالاکییان دژی سوپای تورک لە گردی لێلکان-ی ناوچەی برادۆست ئەنجامدا.

 

فوراتنیوز ڕایگەیاندووە، کە لەو چالاکییانەی گەریلادا، ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌ربازی تورک كوژراون.

 

چاوەڕوان دەكرێت ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە زانیاری زیاتر لەوبارەی ئەو چالاکییەوە بڵاوبکاتەوە.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin