Smiley face
Smiley face
Smiley face

چلەی شەهید دەمهات زیندان لە دهۆک بەڕێوەچوو

2018-05-21 19:39:55



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە نوێنەری حزب و ڕێکخراوەکان و کەسوکاری شەهیدان، لە شاری دهۆک مەراسیمی چلەی گەریلای شەهید دەمهات ئەحمەد ناسراو بە دەمهات زیندان بەڕێوەچوو.

 

ئه‌مڕۆ، کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە  لە باشوری کوردستان، بەبۆنەی چله‌ی گەریلای شه‌هید ده‌مهات ئەحمەد ناسراو به‌ ده‌مهات زیندان، مەراسیمێکی لە شاری دهۆک ئەنجامدا.

 

لە مەراسیمەکەدا، نوێنەری تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و ڕێكخراوی ژنانی ئازادیی کوردستان-ڕ‌ژاک و ژمارەیەک لە کەسوکاری شەهیدان و کەسایەتیی شاری دهۆک ئامادەبوون.

 

سەرەتای مه‌راسیمەکە به‌ خوله‌كێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە خوێنی شەهیدان دەستیپێکرد، پاشان وتاری هەریەکە لە هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە لە باشوری کوردستان، ڕێکخراوی ژنانی ئازادیی کوردستان-ڕژاک و باوکی شەهید دەمهات زیندان پێشکەشکران.

 

هەر لە مەراسیمەکەدا، لەڕیگای داتاشۆوە، دۆکیۆمێنتارییەک له‌سه‌ر ژیان و تێکۆشانی شه‌هید ده‌مهات زیندان پیشانی ئاماده‌بووان درا.

 

له‌ كوتایی مەراسیمەکەشدا، شه‌هاده‌تنامه‌ی شه‌هید دەمهات له‌لایه‌ن ‌یوسف زیره‌ك، باوكی شه‌هید كه‌مال-ەوە پێشکەش بە به‌ دایک و باوكی شه‌هید ده‌مهات زیندان کرا.

 

شەهید ده‌مهات ئه‌حمه‌د ناسراو بە دەمهات زیندان، لە ساڵی ١٩٩٧ لە شارەدێی شیلادزێ لەدایکبووە، لەساڵی ٢٠١٢ بەشداری ڕیزەکانی گه‌ریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل-هه‌په‌گه بووە، شەهید دەمهات لە بەرخۆدانی کۆبانێ و سەرێکانی-ی ڕۆژئاوای کوردستان بەشدارییکردووە.

 

‌شەهید دەمهات له‌ ٢٢ی مانگی ئازاری ئەمساڵ، له‌ ئه‌نجامی بۆردوومانه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورک بۆ سه‌ر هه‌رێمی برادۆست شه‌هیدبوو.

 

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin