Smiley face
Smiley face
Smiley face

گەنجێک لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا گیانی لەدەستدا

2018-05-21 21:30:09



ڕۆژنیوز- تەوێڵە

 

گەنجێكی تەمەن ٢٣ ساڵی دانیشتووی شارەدێی تەوێڵە، ئۆتۆمبێل لێیدەدات و گیان لەدەستدەدات.

 

 سەر لەئێوارەی ئەمڕۆ، لە بەردەم خانەقای تەویڵە لە شارەدێی تەوێڵەی سەر بە شاری هەڵەبجە، ئۆتۆمبێل لە گەنجێکی دا و بەهۆیەوە گەنجەکە گیانی لەدەستدا.

 

د.ئاراس حەمەسەعید، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەڵەبجە، بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا، گەنجەکە برینداردەبێت و پێش ئەوە بگاتە نەخۆشخانەکەمان، گیانی لەدەستداوە.

 

ڕوونیشیکردەوە: گەنجەکە ناوی هەژار محێدین-ە و تەمەنی ٢٣ ساڵە و دانیشتووی شارەدێی تەوێڵەیە، بەوتەی كەسوكارەكەی بە گەنجەکە بەنیازبووە لە شەقامەكە بپەڕێتەوە، بەڵام ئۆتۆمبێلەکە بە خێراییەكی زۆر خۆی پیاكێشاوە.

 

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە، ئەوەشی خستەڕوو: ئێمە لای خۆمانەوە تەرمەكەمان ڕەوانەی پزیشكی دادی هەڵەبجە كردووە و لایەنە پەیوەندیدارەكانیش لێكۆڵینەوەیان لەڕووداوەكە دەستپێكردووە.

 

گەنجەکە

 

ب.ل/هـ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin