Smiley face
Smiley face
Smiley face

دوو هاوڵاتى کوژران

2018-05-22 08:28:37



ڕۆژنیوز - سه‌یدسادق


به‌هۆی دروستبوونی کێشه‌یه‌ک له‌سه‌ر زه‌ویوزار له‌نێوان دوو بنه‌ماڵه‌دا له‌ گوندێکی سه‌ر به‌ شارۆچکه‌ی سه‌یدسادق، دوو که‌س کوژران و سیانی دیکه‌ش بریندار بوون.


شه‌وی ڕابردوو به‌هۆی دروستبوونی کێشه‌ له‌نێوان دوو بنه‌ماڵه‌ له‌ گوندی قاینه‌جه‌-ی سه‌ر به‌ شارۆچکه‌ی سه‌یدسادق له‌ سنورى پارێزگاى سلێمانى، دوو که‌س کوژران و سیانی دیکه‌ش بریندار بوون.


ئاراس محه‌مه‌د، کارگێڕی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شه‌هید شه‌وکه‌تی حاجی مشیر له‌ شارۆچکه‌ی سه‌یدسادق به‌ ڕۆژنیوزی وت: شه‌وی ڕابردوو ته‌رمی دوو هاوڵاتی و سێ بریندار گه‌یه‌نرانه‌ نه‌خۆشخانه‌که‌مان، که‌ ئاسه‌واری فیشه‌ک به‌ جه‌سته‌یانه‌وه‌ دیار بوو.


وتیشى: دوو که‌سه‌ کوژراوه‌که‌ یه‌کێکیان ناوی ڕێباز فازیل ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵه‌، ئه‌ویتریشیان ناوی ئیسماعیل سالار ته‌مه‌ن ٥١ ساڵه‌، ته‌رمی یه‌کێک له‌ کوژراوه‌کانمان ڕه‌وانه‌ی پزیشکی دادی سلێمانی کرد و ئه‌ویتریشمان ڕه‌وانه‌ی پزیشکی دادی هه‌ڵه‌بجه‌ کردووه‌.


به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌کانی ڕۆژنیوز، هۆکاری ڕووداوه‌که‌ به‌هۆى کێشه‌ى زه‌ویوزاره‌وه‌ بووه‌ له‌نێوان ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یدا، به‌ شێوه‌یه‌ک سه‌ره‌تا که‌سێک کوژراوه‌، دواتر بۆ تۆڵه‌کردنه‌وه‌، که‌سوکاری کوژراوه‌که‌ هێرشیان کردوه‌ته‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌ى بکوژه‌که‌ و بکوژه‌که‌یان کوشتوه‌ و سێ که‌سى دیکه‌شیان بریندار کردووه‌.


به‌پێی ئامارێکی ڕۆژنیوز، که‌ ڕۆژانه‌ له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کان لای خۆی کۆیکردوه‌ته‌وه‌، له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ تا ئێستا ١٤٤ که‌س له‌ باشوری  کوردستان کوژراون یان خۆیان کوشتووه‌.


ک.ک/هـ.
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin