Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئێران هەڕەشەکانی ئەمریکا شەرمەزار دەکات

2018-05-22 09:05:27



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

وەزارەتی دەرەوەی ئێران وەڵامی هەڕەشەکانی ئەمریکا بۆ گەمارۆی ئابوریی سەر ئێرانی شەرمەزارکرد و ڕایگەیاند، ئەو کردەوەیەی ئەمریکا بەواتای دەستێوەردانی دۆخی ناوخۆی ئێرانە.

 

مایک پۆمپیئۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دوێنێ ڕایگەیاندبوو، کە قورسترین گەمارۆ ئابورییەکانی مێژوو دەخەنە سەر ئێران، هەر دوێنێش وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش وەڵامی ئەو هەڕەشەیەی دایەوە.

 

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: ئەو هەوڵانەی ئەمریکا لەڕووی داماویی و بەمەبەستی خەڵەتاندنی ڕایگشتی بۆ ڕەوایەتیدان بە کردەوە نایاساییەکانییەتی.

 

وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها قسەکانی پۆمپیئۆی بە دەستێوەردانی ڕاستەوخۆ لە دۆخی ناوخۆی وڵاتدا ناوزەدکرد و بە هەڕەشە لەدژی وڵاتێکیی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکانی ناونا.

 

ئەمریکا بەبڕیاری دۆناڵد ترامپ لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی لەگەڵ ئێران چووە دەەرەو پاشان وەک یەکەم کردەوە، گەمارۆی ئابوریی خستە سەر نۆ کۆمپانیا و کەسایەتیی ئێران.

 

پۆمپیئۆ وتبووی، کە لەکاتی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئەمریکا و ئێراندا، ئێران دەسەڵاتی خۆی زیاتر بەسەر ناوچەکەدا سەپاندووە و "پارەی خوێن"ی داوەتە قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران.

 

لە ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیشدا لە وەڵامی تۆمەتی پشتگیریکردنی تیرۆریزمدا ڕایگەیاندووە: پشتگیریی تیرۆریزم تایبەتمەندیی سەرەکیی حکومەتی دەسەڵاتخوازی ئەمریکایە.

 

س.ح

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin