Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئەڵمانیا، یادی شەهیدانی مانگی گوڵان کرایەوە

2018-05-22 09:13:31



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

لە ئەڵمانیا مەراسیمێک بۆ یادکردنەوە شەهیدانی پێشەنگی شۆڕشی ڕێگای ئازادیی کوردستان ئەنجامدرا.

 

ئێوارەی دوێنێ لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، بە پێشەنگایەتیی ئەنجومەنی ژنانی دەست-دان مەراسیمێک بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی مانگی گوڵان ڕێکخرا.

 

مەراسیمەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لەیادی شەهیدان دەستیپێکرد، پاشان گۆزێ چالکان، نوێنەری کۆمیسیۆنی بنەماڵەی شەهیدان قسەیکرد و ڕایگەیاند، کە درێژەپێدەری ڕێبازی شەهیدانی مانگی گوڵان دەبن.

 

موحەرەم ئارال، سیاسەتمەداری کوردیش قسەیکرد و وتی: هەقی قەرار بەباشی لە ڕێبازی ڕێبەرایەتی تێگەیشیت و ئامۆژگارییەکانی جێبەجێکرد، شەهیدانی مانگی گوڵان هەموو کادیرەکان و هەڤاڵە پێشەنگەکانمان بوون.

 

سەحەر یەتەر، بەناوی یەکێتی ژنانی سۆسیالیستەوە قسەیکرد و ڕایگەیاند، کە یادکردنەوەی شەهیدان بەواتای درێژەپێدان بە ڕێبازی ئەو شەهیدانە و بەدیهێنانی خەون و خەیاڵکانیانە.

 

مەراسیمەکە بە وتنەوەی دروشمی شەهید نامرێت کۆتاییهات.

 

س.ح

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin